بووڵدان: لە دژی فاشیزم، پێویستمان بە یەکێتیە
بەروین بووڵدان هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە سەردانی ڕێکخستنەکانی عەلەویەکانی کرد و وتی، " دەبێت لە دژی فاشیزم کارێک بکرێت. پێویستە هەمووکەس یەکبگرن ، تێکۆشانی هاوبەش بکەن و دادپەروەری مسۆگەربکەن."
بەروین بووڵدان هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە سەردانی ڕێکخستنەکانی عەلەویەکانی کرد و وتی، " دەبێت لە دژی فاشیزم کارێک بکرێت. پێویستە هەمووکەس یەکبگرن ، تێکۆشانی هاوبەش بکەن و دادپەروەری مسۆگەربکەن."
پەروین بووڵدان هاوسەرۆکی گشتیی هەدپە و شاندەکەی یاوەری، لە چوارچێوەی کەمپەینی" هاوکاری دادپەروەری"دا لە ئیستەنبوول سەردانی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی عەلەویەکان و کۆمەڵەی زانایانی عەلەوی کرد.
شاندەکەی هەدەپە لەلایەن سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی عەلەویەکان پیرجەلال فرات پیشوازی لێکرا.
پیرجەلال فرات خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و وتی، " لە شارەوانیەکاندا قەیوم دانراوە، لە دژی هەدەپە کردەوەی زۆر ئەنجام دەگرێت، ئەمە عەلەویەکان دڵگران دەکات."
بوولدانیش ئەوەی خستەڕوو کە دەبێت لەم وڵاتەدا کەش و هەوایەکی وەها برەخسێت کە باوەڕی و جیاوازی ڕەنگەکان هەموویان بتوانن بە ڕەنگێکی ئازاد تێدا بژین.
بووڵدان دەستنیشانیکرد کە دیارنەکردنی ستاتۆی ماڵی جەم، قەبووڵنەکردن ئەوان وەک شوێمی عیبادەت، ناحەقییەکی گەورەیە کە لە عەلەویەکان دەکرێت.
' لەدژی فاشیزم پێویست بە هاوکاری هەیە'
بووڵدان باسی لەوە کرد کە بۆ ڕوونکردنەوەی کۆمەڵکووژیی دەرسیم، چۆرووم، مەڕعەش و شێواسە دەبێت کۆمیسیۆنێکی یاسای دابمەزرێت و وتی، " ئێمە لەدژی هەرجۆرە زولم، تووندووتیژی و فاشیزمین." ئێمە دادپەڕوەرییەکی ڕاستەقینەمان دەویت. لە دژی ئەم فاشیزمە دەبێت کارێک بکرێت. دەبێت هەموو یەکبگرن، تێکۆشانی هاوبەش بکەن و پێکەوە دادپەروەری مسۆگەر بکەن. لە مرۆدا دادپەروەری بۆ ٨٢میکۆن کەس پێویستە. بێگوومان ئێمە لە کاتێکی نزیکدا دادپەروەری لەم ولاتەدا سەروەر بکەین. لە بەر ئەوەی کە ئێمە بۆئەم ئامانجە تێکۆشان دەکەین."
ک-ش