بویروک جێگری سەرۆکی شارەوانیی سەیحان لە کار لادرا

فوندا بویروک جێگری سەرۆکی شارەوانیی سەیحان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی دژ بە کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و هونەریی بەنەفش دەستگیرکرا. دواتر بە بڕیاری دادگا ئازاد کرابوو، بەڵام لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە لە کارەکەى لادرا.

فوند بویروک جێگری سەرۆکی شارەوانیی سەیحان لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی دژ بە کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و هونەری بەنەفش دەستگیرکرا و لەلایەن دادگاوە ئازاد کرا، بەڵام لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە لە ئەرکەکەى دوورخرایەوە.

لیژنەی کۆنترۆڵی مەدەنی لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئەوەی شایەتحاڵەکان و ئەوانەی وتەیان لێوەردەگیرێت لەژێر گوشاردا ڕانەگیرێن،  پێویستە ڕێگری لە لەناوبردن، سڕینەوە و گۆڕینی بەڵگەکانی تاوان بکات، بەڵام داوایکرد بویروک بۆ لێکۆڵینەوەکردن لە ئەرکەکەى دووربخرێتەوە!.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە دوای ئەوە دوایە بویروکی لەسەر کارکەی دەرکرد.

ژ.ت