بەیاننامەی کۆمیتەی پژاک لە کۆڵن – ئاڵمان
کۆمیتەی پەژاک لە کۆڵنی ئەلمانیا، داوای کرد کە بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداری بن لە کەمپینی ناونەتەوەیی "ئازادی بۆ عەبدۆللا ئۆجەلان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد".
کۆمیتەی پەژاک لە کۆڵنی ئەلمانیا، داوای کرد کە بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداری بن لە کەمپینی ناونەتەوەیی "ئازادی بۆ عەبدۆللا ئۆجەلان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد".
بەیاننامەی پەژاک بەم شێوەیەیە:
سەرەتا بیست و پێنجەمین ساڵرۆژی بە دیل گرتنی رێبەر ئاپۆ شەرمەزار دەکەین و هاوکات ئەو دەوڵەت و لایەنانەی کە لەم کۆمپلۆیەدا بەشداریان کردووە نەعلەت و رسوا دەکەین.
بێ گومان پانزدەی شوباتی سالی ١٩٩٩ یەکێک لە خاڵە رەشەکانی سەدەی بیستەم بوو کە لە دژی گەلەکەمان و تەڤگەری ئازادیخوازیەکەی پێکهات، کە ئەمەش گەلی کورد وەکوو رۆژی رەش پێناسەی دەکات.
هەر وەک دەزانرێت سەرەکیترین ئامانجی ئەم پلانگێریە نێودەوڵەتیە لە سەر رێبەرمان، شکاندنی ئیرادەی نەتەوەکەمان بۆ گەیشتن بە ویست و مافەکانی خۆی بوو و لە هەمان کاتیشدا بۆ تەسلیم وەرگرتنی نەتەوەکامان پێکهات. بە واتایەکی دیکەش لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا نکۆڵی، قڕ کردن و لەناو بردنی سیاسی گەلی کورد بوو لە ئاستی جیهانی و هەرێمیدا.
رێبەر ئاپۆ بە هەڵوێست و هەڵسوکەوتی خۆی لە گرتوخانەی ئیمراڵی و پێشخستنی فەلسەفە و رامانی خۆی و دەستپێشخەری بۆ ئاشتی و برایەتی نێوان گەلانی هەرێمەکە توانی ئەم پیلانگێریە کە رووبەڕوی کرابوویەوە پووچەڵ و بێ کاریگەر بکات. هەروەها خاوەندارێتی مەزنی گەلی کورد لە رێبەرەکەی لە هەموو بەشەکانی کوردستان و لە دەرەوەی وڵاتیش بە هەڵوێستی شۆڕشگێرانەی خۆی، وڵامی ئەم سیاسەتە چەپەڵەیان لە دژی رێبەرەکەیان دایەوە.
رێبەر ئاپۆ لە پێ واژۆی ئیمراڵیدا بە ئاوا کردنی سیستەمێکی نوێ و پێشکەش کردنی مانیفێستی شارستانیەتی دیمۆکراتیک نەک تەنیا چوارچێوەی ئیمراڵی تێشکاند بەڵکوو رێبازی ئازادی و کەرامەتی ئینسانی پێشکەشی مرۆڤایەتی کرد.
وەکوو بزووتنەوەی ئازادیخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هەموو هێز و توانای خۆمان سۆز و پەیمانی خۆمان بۆ بەدیهێنانی ویستی هەموو شەهیدانی گەلەکەمان و ئازادیخوازان لەسەر بنەمای هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ تێکۆشانی خۆمان بەرفراوانتر و بەهێزتر دەکەین و هەوڵدانێکی مەزن بۆ ئاوا کردنی شۆڕشی رۆژهەڵاتی کوردستان، وڵامێکی گونجاوە بۆ شەهیدان و گەلەکەمان و ئازادی رێبەر ئاپۆ.
لەم رۆژەدا سۆز و پەیمانی خۆمان بە بەرزکردنی تێکۆشانی ئازادی و هەروەها گرێدان بوون و حەزکردنی خۆمان بۆ رێبەر ئاپۆ دووبارە دەکەینەوە.
لە کۆتایدا لەم رۆژەدا بانگ لە هەموو گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین کە بە چالاکی جۆراوجۆر و بە دروشمی” بە ئازادی رێبەر ئاپۆ، لە ئازادی و کەرامەتی خۆمان خاوەندارێتی بکەن” جارێکی تر هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن و لە بەرامبەر دوژمانانی گەلەکەمان بێ دەنگ نەمێنن. هەروەها لە هەمانکاتیشدا داوا لە هەموو جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین کە بە بەشدار بوون بۆ ناو ریزەکانی تێکۆشانی ئازادی، بەشداری قەڵەمبازییەکی نوێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ببن.