ئیبراهیم بیلمەز لە پارێزەرانی نووسینگەى مافەکانی سەدە و پارێزەری عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەبارەی نەرۆیشتنی شاندنی کۆمیتەى دژ بە ئەشکەنجەى ئەنجوومەنی ئەوروپا (سی پی تی) بۆ ئیمراڵی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەى کرد.
"ئەوە نیشانەی چۆنیەتیی نزیکبوونەوەیانە لە کێشەى کورد و ئیمراڵی"
پارێزەر بیلمەز رایگەیاند، سی پی تی نەک تەنها سەردانی زیندانی ئیمراڵیی نەکرد، بەڵکو لەگەڵ ئێمەش چاوپێکەوتنی ئەنجام نەدا، کە بە رێکوپێکی زانیاری لەبارەی ئیمراڵی و پێشێلکارییەکان بە سی پی تی دەدەین.
ئیبراهیم بیلمەز رایگەیاند، شاندەکە تەنها رایگەیاندووە، لە بارەی ئەو بابەتەوە لەگەڵ بەرپرسان دا قسەیان کردووە و وتی، "سی پی تی لە ژێر چەتری ئەنجوومەنی ئەوروپا وەک میکانیزمێک بۆ رێگریکردن لە ئەشکەنجە دامەزراوە، بۆ خۆیان باش دەزانن لە ناو هیچ یەک لە دەوڵەتە ئەندامەکانیاندا، هیچ زیندانێک، بەم ئاستە بێ ماف و یاسایا و میزاجییانە مامەڵەىلەگەڵ ناکرێت و بوونی نییە. ئێمە هەموومان دەزانین، ئەگەر سی پی تی زیندانی ئیمراڵیی بخستایەتە ناو بەرنامەی سەردانکردنەکەیەوە، گۆشەگیری بەو رادەیە بەئاسانی و میزاجییانە بەردەوامیی نەدەبوو. ئەو دۆخە نیشانیداین، کە حقوق و سیستمی نێونەتەویی بە چ شێوەیەک لە زیندانی ئیمراڵی نزیک دەبێتەوە".
پارێزەر ئیبراهیم بیلمەز رایگەیاند، لێرەدا دووڕووی دەکرێت و وتی، "دۆخەکە لە بەرچاودایە. ئەو دۆخە نیشانی دەدات، کە پەیوەندیی حقوق و سیاسەتی نێونەتەوەیی چۆن لە کێشەى کورد و زیندانی ئیمراڵی نزیک دەبنەوە.
ئەو جۆرە نزیکبوونەوەیە لە زیندانی ئیمراڵی و سیاسەتی گۆشەگیری لە یەک کاتدا، پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە، یان نەیانخواستووە چارەسەرکردنی کێشەى کورد بەپێی پێوەرە دیموکراتیکە گەردوونییەکان بێت. ئەو رووداوانە نیشانی دەدات، کە سیاسەت و حقوقی باڵادەستی نێونەتەوەیی لە گۆشەگیریی ئیمراڵی و چارەسەرنەکردنی کێشەى کورد بەرپرسیارە".
"یەکێتیی نەتەوەیی کورد هێزە شەڕانگێزەکان تووشی ترس و نیگەرانی دەکات"
ئیبراهیم بیلمەز پارێزەری نووسینگەى مافی سەدە لە بەردەوامیی وتەکانیدا رایگەیاند، سیاسەتی گۆشەگیری لە ئیمراڵی راستەوخۆ پەیوەندیی بە چۆنیەتیی نزیکبوونەوە لە کێشەى کوردەوە هەیە و وتی، "نەک تەنها لەو بابەتەدا، لە کاتی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییەوە تاوەکو ئێستا هەموو کردار و هەڵسوکەوتەکان بەرامبەر بە ئیمراڵی بەو شێوەیە بووە. ئۆجالان لە هەموو دەرفەتەکاندا لەسەر دوو بابەتی بنەڕەتی قسەى دەکرد و پێشنیازەکانی خۆی بۆ چارەسەری دەستنیشان دەکرد. ئەو بابەتانەش چارەسەریی دیموکراتیکی کێشەى کورد و هەموو کێشەکان رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یەکێتیی دیموکراتیکی نەتەوەیی گەلی کورد بووە.
پێشنیاز و شیکارییەکانی بەڕێز ئۆجالانیش لەم جۆگرافیایەدا چاودێری دەکرێت و گرنگیی پێدەدرێت و وەڵامی خۆی وەردەگرێتەوە. هەموو ئەوانە لە هەمان کاتدا ئەو هێزانە تووشی ترس و نیگەرانی دەکات، کە بەرژەوەندییان لە سیاسەتی شەڕانگێزانەدایە".
"مانگرتووەکان لەو بڕوایەداین کەموکوڕی هەیە، بۆیە لە مانگرتندان"
بیلمەز سەرنجی خستە سەر چالاکیی مانگرتنی زیندانیان و وتی، "بە داخەوە ئەو دۆخە (مانگرتن) ئاستی قورسیی گۆشەگیری لە ئیمراڵی دەخاتەڕوو. لە ٥ی نیسانی ٢٠١٥ەوە هەموو پەیوەندییەکان لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان لە ئەنجامی مانگرتن، هەواڵی ئاگرکەوتنەوە بە پاساوی پەتای کۆرۆناوە، پەیوەندیی ئاسایی نەبووە. مانگرتن لە خواردن شێوازێکی قورسی چالاکییە، وا دیارە چالاکوانانی مانگرتوو لە رووی حقوقی و سیاسییەوە کەمکوڕێ دەبینین، بۆیە بەو شێوەیە دەستیان بە مانگرتن کردووە".
"تاوەکو کێشەى کورد چارەسەر نەکرێت دیموکراتیکبوون پێکنایەت"
بیلمەز باسی ئەوەیکرد، سیاسەتی گۆشەگیری و عەقڵییەتی شەڕ هەرگیز لە رۆژەڤ دەرنەچوون و وتی، "تەنها جاروبار ئاستی خۆی دەگۆڕێت. هەر خۆی لە کاتی چاوپێکەوتنی شاندەکانی ئیمراڵی دا رێگا نەدەدرا پارێزەران چاویان بە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بکەوێت. ئەوان هەموو مافە بنەڕەتییەکانی وەک بابەتێکی مامەڵە و سەودا و هەڕەشە بەکاردەهێنن".
بیلمەز وتیشی، "ئەوە روون و ئاشکرایە، کێشەى کورد بنەڕەتیترین کێشەى گرنگی تورکیایە، یەکێکیش لە کێشە زۆر گەورە و سەرەکییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. هەموو ئاستەکانی سیاسەتی شەڕانگێزی و دەرەنجامەکانی، دووبارە ئەوە نیشان دەداتەوە و دەیسەلمێنێتەوە. تاوەکو کێشەى کورد بە شێوەیەکی هەمیشەیی لەسەر بناغەیەکی دیموکراتیک چارەسەر نەکرێت، نە لە تورکیا و نە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دا دیموکراتیکبوون پێکنایەت. بەڵێ، کاتێک بۆ چارەسەری کێشەکە بناغەى دیالۆگ رەخسا، بەڵام ئەو کاتە ئەوان نەیانتوانی ئەوە وەرچەرخێنن بۆ دانوستان. ئەمڕۆش بۆ چارەسەریی کێشەی کورد دەرفەتێکی گەورە لە گۆڕێدایە. ئەو دەرفەتەش بە ئافراندنی هەلومەرجی چارەسەرییەکەى بەرێز ئۆجالان دەبێت، بەڵام لە دۆخێکی پێچەوانەدا هەمان سیاسەت بەردەوامە".
ژ.ت