بزوتنەوەی ئاشتی لە فەڕەنسا لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی هێرشی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمایی نارەزایی دەربڕی و گوتی، " زانیمان کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای تورک لە بەرانبەر هەرێمی کوردستان نزیکەی ٤٠ شەڕڤانی کورد بە گۆمانی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی شەهید بوون و سەدان شەڕڤانیش بریندار بوون.
ئەو دیمەنانەی کە لەلایەن شایەدحاڵەکانەوە بڵاوکراونەتەوە بە بەهێزی پیشانی دەدات کە گازی ژەهراوی لەدژی گەریلا بەکارهاتووە. کیمیاگەرانی پزیشکانی نێودەوڵەتی بۆ رێگریکردن لە شەڕی ئەتۆمی، سەردانی هەرێمەکەی کردبوو، بۆ ئەوەی لێکۆلینەوە لە چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک بکەن، بەڵام لەلایەن پەدەکەوە رێگریان لێکرابوون.
بەکارهێنانی و دروستکردنی چەکی کیمیایی کە بۆ کۆمەڵکوژی بەکاردەهێنرێن، لە ساڵی ١٩٩٧ەوە لە پەیمانێکدا قەدەغەکراون.
ئەردۆغان و هاوپەیمانەکانی بەهۆی ئەوەی تەنگەتاو بوون و بەر لە هەڵبژاردنەکان، هێرشەکانیان لە بەرانبەر گەلی کورد زیاتر کردووە. بەم هێرشانە یاسای نێودەوڵەتی پێشێل دەکەن. تەڤگەری ئازادی زور جار باسی ئەم پرسەی کردووە بەڵام جیهان گوێی پێنەداوە."
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " کورد کە بەشێکە لە هاوپەیمانی دژی داعش، لە سوریا بە تایبەتی لە ساڵەکانی ٢٠١٤ – ٢٠١٥ لە شاری کۆبانێ لە شەڕی کۆبانێدا ڕؤڵی سەرەکی بینی. روسیا و ئەمریکا و فەڕەنسا بەم بۆنەوەیەوە هاوپەیمانیان دروست کرد و دواتر دەستیان لە کورد بەردا و لە کاتی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کورد هیچ کاردانەوەیەکیان نەبوو. ئێستا شەڕی ئوکراینایە و ئەردۆغان بانگەشەی ئەوە دەکات کە هەوڵی نزیککردنەوەی لایەنەکان دەدات.
بانگەوازی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی
ئێمە بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە کۆتایی بە هێرشەکانی سەر گەلی کورد بهێنرێت و بە زوترین کات باس لە بارودۆخی خۆسەری کورد بکرێت. داوا دەکەین کە هۆکاری مردنی شەڕڤانانی کورد رۆن بکرێتەوە و بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەران لێکۆلینەوەیەکی فەرمی بکرێت."
ف.ق