چالاکوانانی تەجەشە لە برێمێن رێپێوانیان کرد

چالاکوانانی تەجەشە بە رێپێوانێک سڵاویان لە ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کرد.

چالاکوانانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە شاری برێمێنی ئەڵمانیا رێپێوانێکیان ساز کرد.

هاوکات لە گەڵ بۆردومانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر ژێرخانی ئابووری و مەدەنی قامیشلۆ، گەنجان رێپێوانیان ئەنجامدا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان شەرمەزار کرد. گەنجان سڵاویشیان لە ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کرد.

چالاکوانانی تەجەشە لە دۆمشید دەستیان بە رێپێوان کرد و تا سیلواڵ و ڤۆر دێم ستەینتۆر بە وتنەوەی دروشم رێپێوانیان کرد.

لە رێپێوانەکەدا دروشمەکانی "گەنجان فیدایی رێبەر ئاپۆ"، "بژی بەرخودانی پەکەکە"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "بژی بەرخودانی رۆژئاوا" وترانەوە.

هـ . ب