چالاکی لە ستراسبۆرگ: ڕێگەی ئاشتی شکۆمەندانە لە ئازادی ڕێبەری گەلی کورددایە

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ستراسبۆرگ چالاکی ئەنجامدرا و پەیامدرا: "ڕێگەی ئاشتی شکۆمەندانە بە ئازادی ئۆجالاندا تێدەپەڕێت".

کوردستانیان لەسەر بانگەوازی دەسپێشخەریی ژنانی زین و ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک لە شاری ستراسبۆرگ کۆبوونەوە و چالاکیان ئەنجامدا. چالاکییەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەڕێوەچوو.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان، لە دەسپێشخەریی ئازادی بۆ ئۆجالان، سارا گلین قسەی کرد، ئاماژەی بەوە کرد چارەسەری شەڕ لە کوردستان و تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین بە مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەبێت. تیشکی خستەسەر سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی و گوتی: "گۆشەگیری تاوانی مرۆڤایەتیە، ڕێگەنادەن ڕێبەری گەل چاوی بە بنەماڵە و پارێزەرانی بکەوێت، ئەمە ئەشکەنجەی سیستەماتیکە".

بانگەوازی لە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان کرد ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن، دووپاتی کردەوە، گەلی کورد و هاوڕێیانی ئۆجالان تا شکاندنی گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە تێکۆشان دەدەن.

هەروەها گوتی: "بۆ ئاشتییەکی شکۆمەند، پێویستە ئازادی ئۆجالان بێتەدی. تاکە ڕێگەی کۆتایی هاتنی شەڕی سەر گەلی کوردە، ئەمەش بە ئازادی و ئیرادەی گەلی کورد بەدی دێت".