لە شاری لاڤیریۆی وڵاتی یونان بە ئامانجی خاوەنداریەتی لە مانگرتووانی بەندیخانەکانی تورکیا کە لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی مانیان لەخواردن گرتووە ٣٦ ڕۆژە بەردەوامە.
چالاکی دەستەی ٨ هەم بەردەوامە. فرات سەرحەد یەکێک لە مانگرتووان کە بە مەراسیمێک لە حەوشەی کمپی پەنابەرانی لاڤریۆدەستیان بە مانگرتن کردووە، ئەوەی خستە ڕوو کە ئامانجی ئەوان ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان و گیراوانی سیاسیە.
فەرهاد سەرحەد وتی، " لە بەندیخانەکانی تورکیا و کوردستان مانگرتن لە خواردنی گیراوانی سیاسی بەردەوامە. ئەوچالاکییە بە مسۆگەری سەردەکەوێت. بەو باوەڕی و تێگەیشتنەوە ئێمە چالاکی دەکەین. چالاکی ئێمە هەتاکوو بە ئەنجام گەیاندنی ئامانجەکەمان بەردەوام دەبیت."
چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ، تەڤگەری ژنانی کوردستان لە ئەورووپا و ناوەندی چاندی کوردستان بەڕێوە دەچێت و لە ڕۆژی ٤ی کانوونەوە بە دەستەی ٨کەسی بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ بە شێوەی خولی بەڕێوە دەچێت.
ک-ش