لە شاری لاڤیریۆی وڵاتی یونان بە ئامانجی خاوەنداریەتی لە مانگرتووانی بەندیخانەکانی تورکیا کە لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی مانیان لەخواردن گرتووە ٣١ ڕۆژە بەردەوامە.
چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ، تەڤگەری ژنانی کوردستان لە ئەورووپا و ناوەندی چاندی کوردستان بەڕێوە دەچێت و لە ڕۆژی ٤ی کانوونەوە بە دەستەی ٨کەسی بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ بە شێوەی خولی بەڕێوە دەچێت. ئەمڕۆ دەستەی ٧هەم دەستیان بە چالاکی کرد.
موردا ئاکتاش یەکێک لە بەشداربووانی چالاکی مانگرتنەکە وتی، " ئێمە بۆ ئازادی گیراوانی سیاسی دیلکراو چالاکی دەکەین. بۆ ئەوەی کە نیشانی بدەین کە گەلی کورد مسۆگەر سەر دەکەوێت چالاکی دەکەین. گۆشەگیری ئەشکەنجەیە. گوشار لە سەرگەلی کورد ئەشکەنجەیە. ئێمە درێژە بە بەرخۆدان دەدەین."
لە کەمپەکە هەروەها لە ڕۆژی ١٣ی کانوونەوە بۆ خاوەنداریەتی لە چالاکی مانگرتن لە خواردن هەموو ڕۆژانی شەممە لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ و سێ شەممە لە کاتژمێر ١٣:٠٠ چالاکی بانگ کردن بەڕێوە دەچێت.
ک-ش