چالاکی نۆبەتی دادپەروەری: تاکۆتایی بە گۆشەگیریەکان دەهێندرێت بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان

چالاکی نۆبەتی دادپەروەری کە بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان دەستپێکرا، لە زۆربەی شارەکان بە بریارداری بەردەوامە.

چالاکی نۆبەتی دادپەروەری کە لە چوارچێوەی هەنگاوی "ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" کە هاوکات بوو لەگەل چالاکی مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکان، لە  شارەکانی تورکیا و باکووری کوردستان چالاکییەکە بە بڕیاردارییەکی گەورە بەردەوامە. چالاکییەکە لە شارەکانی ئامەد، وان، ئەستەنبۆل، مێرسین و ئەدەنە بە ئامانجی تا کۆتایی بە گۆشەگیریەکان دەهێندڕێت بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان، بەڕیوەدەچێت.