چالاکیی چادرهەڵدان لە نورنبێرگ ٣ رۆژی تێپەڕاند

چالاکیی چادرهەڵدان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری نورنبێرگی ئەڵمانیا ٣هەمین رۆژی تپێپەڕاند و ئەمڕۆ لە چوارەمین رۆژدا درێژە بەچالاکییەکەی دەدات.

چالاکیی چادرهەڵدان لە پێناو ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە شاری نورنبێرگی ئەڵمانیا بەردەوامە.

چادرەکە لە هان ساچ پلاتز هەڵدراوە و پۆستەری "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"ی تیادا هەڵدراوە و لە چوارچێوەی کەمپەینی نامەناردن بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ نەتەوە یەکگرتوەوکان، ئیمزا کۆکرایەوە.

بە درێژایی چالاکییەکە لەبارەی پیلانگێڕی و گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد زانیاری بە هاووڵاتییان درا.

ژ.ت