چالاکیی مانگرتنی مەخمور لە ٦١هەمین رۆژدایە

چالاکیی مانگرتن لە کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) لە دژی گۆشەگیریی سەرعەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە بەشداریی دەستەى ٣١هەمی مانگرتوان بەردەوامە.چالاکییەکە لە ڕۆژی ٦١هەمدایە.

چالاکیی مانگرتن بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چوارجێوەی هەڵمەتی 'کات کاتی ئازادیە' لە ١٨ی کانوونی ٢٠٢٠ەوە دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ لە ٦١هەمین رۆژدایە.

چالاکیی مانگرتن بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پشتیوانیی مانگرتن لەخواردنی زیندانیان لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، بە پێشەنگایەتی ژنان، لەڕۆژی ١٨ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، دەستیپێکردووە و لە ٦١ـەمین ڕۆژیدا و لەلایەن گروپی ٣١ـمەوە بەردەوامیی پێدەدرێت.

لەسەر ناوی گروپی ٣٠ـەم، مامۆستا ئێحسان کاپلان ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجیان لەوە چالاکییە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە و وتی: شەش ساڵە دەنگی ڕێبەرمان لە ئێمە دابڕیوە، بەڵام هیچکات نەیانتوانیوە بە ڕۆح و بە مێشک ئێمەی لێ داببڕن.

ک-ش