چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە ٢٦هەمین رۆژدایە

چالاکیی مانگرتنی زیندانیان بۆ نەهێشتنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆتایهێنان بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە زیندانەکاندا لە ٢٦هەمین رۆژدایە.

چالاکیی مانگرتنی بێسنووری زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان لە دژی گۆشەگیریی ئیمراڵی و بۆ کۆتایهێنان بە پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکانی تورکیادا، لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە دەستی پێکردووە و ماوەى ٢٦ رۆژ بەردەوامە. چالاکییەکە لەلایەن دەستەى پێنجەمی مانگرتوانەوە بەڕێوەدەچێت.

ژ.ت