چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە ٣١هەمین رۆژدایە

چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە بەشداریی دەستەى ٧هەمی مانگرتوانەوە لە ٣١هەمین رۆژدایە.

چالاکیی مانگرتنی بێسنووری زیندانیانی سیاسی لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ریبەری گەلی کورد لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ دا لە زیندانەکانی تورکیا و باکووری کوردستان دەستیپێکردووە و چالاکییەکە بە بەشداریی دەستەى حەوتەمی مانگرتوانەوە لە ٣١هەمین رۆژدایە.

زیندانیانی مانگرتوو لە رێگەى بنەماڵەماکانیان و پارێزەرەکانیانەوە بانگەوازیان بۆ رای گشتیی دیموکراتیک بڵاوکردەوە.

مانگرتووەکان رایانگەیاند، تاوەکو کۆتایهێنان بە گۆشەگیری درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن.

ژ.ت