گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، چالاکییەکان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. خزمی زیندانیان لەبەردەم زیندانەکان لە شارەکانی مێرسین و ئێلح و ئەزمیر و ئەدەنە و ئیدر و وان، چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی"یان ئەنجامدا. ئەندامی پارت و ڕێکخراوەکان و چەندەها کەس پشتیوانی چالاکییەکان بوون.
لە مێرسین هاوسەرۆکی دەم پارتی ناوچەکە، ڕەشاد ئاشان، ڕایگەیاند هەتا گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشێلکاری مافی زیندانیان کۆتایی نەیەت، درێژە بە چالاکی دەدەن.
بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە)ی ئەزمیر، بەهادیر ئاڵتان ڕایگەیاند بۆ کۆتایی هێنان بە نادادییەکانی وڵات و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجام دەدەن و نادادییەکان قبووڵ ناکەن.
لە ئەدەنە لەسەر ناوی جەماوەر، موستەفا یەڵدز ڕایگەیاند پێویستە دەمودەست گۆشەگیری ئیمراڵی کۆتایی بێت و گوتی: "ناونیشانی چارەسەر، ئیمراڵییە".
لە چالاکییەکەی وان، هاوسەرۆکی توای-دەر، چەتین ئویار گوتی: "داوامان ئەوەیە، وەزیری داد ئەم دایکانە ببینێت. بەرامبەر ئەم نادادییانە بێدەنگ مەبن. پێویستە دەمودەست گۆشەگیری ڕەهای سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی بێت، بنەماڵە و پارێزەران چاویان پێ بکەوێت".