چالاکییەکانی "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن": کۆتایی بە نادادی بهێنن
لە چالاکییەکانی "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن" لەبەردەم بیناکانی ئاکەپە، بانگەوازکرا: "کۆتایی بە نادادی بهێنن".
لە چالاکییەکانی "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن" لەبەردەم بیناکانی ئاکەپە، بانگەوازکرا: "کۆتایی بە نادادی بهێنن".
چالاکییەکانی "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن" بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ١١ هەفتەیە بەردەوامە، چالاکییەکان لە چەند شارێک لەبەردەم بینای ئاکەپە بەردەوامە و بانگەوازکرا: "کۆتایی بە نادادی بهێنن".
ئەدەنە
پۆلیس ڕێگەی نەدا جەماوەر بچنە بەردەم بینای ئاکەپە لە ئەدەنە و ڕاگەیاندراو بخوێننەوە. بۆیە پارت و ڕێکخراوەکان و دایکانی ئاشتی و جەماوەر لەسەر شۆستەی بەردەم بینای ئاکەپە چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا.
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەدەنە، سەیفەدین ئایدەمیر ڕایگەیاند بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری ئیمراڵی کۆبوونەتەوە، ئاماژەی بەوە کرد گۆشەگیری ئیمراڵی تاوان و نادادییە، داوای کرد کۆتایی بەم نادادییە بهێنرێت. ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "فشار ئێمە ناوەستێنێت" و "زیندانیانی سیاسی شکۆی ئێمەن" کۆتایی هات.
مێرسین
چالاکییەکەی مێرسین ١١ هەفتەیە بەردەوامە. پشتگیرییەکی بەرچاو لە چالاکییەکە کرا. لە چالاکییەکەدا پانکارتی "کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنە" هەڵگیرا، بەشداربووان یەلەکیان پۆشی بە کوردی و تورکی لەسەری نووسرابوو "گۆشەگیری تاوانی مرۆڤایەتییە". پۆلیس نەهێشت جەماوەر بچنە بەردەم بینای ئاکەپە، جەماوەر بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "ژن، ژیان، ئازادی" چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا. دایکی ئاشتی مەریەم ئەربەی ڕایگەیاند دایکان شەڕ ناخوازن، گوتی: "نامانەوێت کەس بمرێت. با گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی تر کۆتایی بێت".