لە وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا سەدان نامە سی پی تی نێردرا

لە وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا ژنان ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، وە سەدان نامەیان بۆ سی پی تی نارد.

ناردنی سەدان نامە بۆ سی پی تی

بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) کەمپەینی جیهانیی ناردنی نامە بەردەوامە.

لە چوارچێوەی کەمپەینەکەدا، سەدان نامەی واژۆکراو لە وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا، سوید و دانیمارک و نەرویژ و فینلەندا کۆکرانەوە و نێردران بۆ سی پی تی.

لەسەر ناوی مەجلیسی ژنانی کورد و گرووپ و دەستپێشخەرییەکانی ئەو وڵاتانە، ڕاگەیاندراوی هاوبەش خوێنرایەوە و دووپاتکرایەوە کە گۆشەگیری قبووڵ ناکرێت.

هەروەها جەختکرایەوە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەموو گۆڕەپانێک تێکۆشان مەزن دەکرێت، بانگەواز لە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان و بەتایبەت سی پی تی کرا، بەرپرسیارێتییەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن.