هەپەگە: لە زاپ داگیرکەرێک سزادرا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند کە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە ئەنجامی چالاکی نیشانەشکێنیدا داگیرکەرێک بە سزاگەیەندراوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند کە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە ئەنجامی چالاکی نیشانەشکێنیدا داگیرکەرێک بە سزاگەیەندراوە.
لە راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە، کە داگیرکەرێک سزادراوە و دەوڵەتی تورکی داگیرکەریش لە نێوان ٣ و ٥ ی تشرینی یەکەمدا لە بەرامبەر گەریلا لانیکەم ١٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغە و ٣٠ جاریش بە فرۆکەی شەڕ، ٤٦ جاریش بە هەلیکۆپتەری هێرش و بۆردومانی ئەنجامداوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاکی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەم جۆرەیە:
لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ:
٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٣٠، ١١:١٣ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە چەکی قورس دەستوەردان بەرامبەر بەو حەفارانە ئەنجامدرا کە کە هەوڵیان دەدا بە ئامانجی سەربازی رێگە دروست بکەن. لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانی یەژاستارمان جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.
٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٠:٢٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا. لەو چالاکیەدا داگیرکەرێک بە سزاگەیەندرا.
٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لەو داگیرکەرانە درا کە هەوڵیان دەدا بچنە ناو سەنگەرەکانەوە. دوای چالاکیەکە جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.
لە هەرێمی جودی؛
٢٦ی ئەیلول کاتژمێر ١٠:٠٠ هێزەکانمان لە هەفتانین بە چەکی قورس لە قەرەقۆڵی سلیپێی هەرێمی جودییاندا.
٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٠٠ هێزەکانی یەژاستارمان لە هەفتانین بە چەکی قورس لە قەرەقۆڵی سلیپێی هەرێمی جودیان دا. رۆکێتێک بەر خواردنگەی قەرەقۆڵەکە کەوت، بەڵام ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی سزادراون روون نەبووەتەوە.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
٣ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی مەتینا تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەری مەتینا ٢ جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.
٣ و ٥ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
٤ و ٥ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٧ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکرا بۆردومان کران.
٤ و ٥ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.
هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛
٣، ٤ و ٥ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی سێدارێ، دەشتی کافیا، دەریێ حرچ، سپیندار، سیسەر ١٥ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی سەری مەتینا و بێشیلی ٤ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی، شاخی بەهار و شاخی ئێف ئێم ٥ جار، لە هەرێمی قەندیل گۆڕەپانی ساڤاش ٢ جار، لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شەهید شەریف، خنێرەی سەروو، بەربزن ٤ جار، بە گشتی ٣٠ جار ئەو شوێنانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
٣، ٤ و ٥ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی لۆلان، شاخی شەکیف و سنین ٥ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی بێشیلی، سەری مەتینا و گۆلکا ٢٣ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی بەهار، شاخی ئامێدی ١٨ جار، بە گشتی ٤٦ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران".