کەجەکە: لە ساڵی ٢٧ەمیندا پەرە بە تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی دەدەین

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە سەروبەندی ساڵیادی پیلانگێریی ٩ی تشرینی یەکەم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "داوا لە گەلەکەمان لە سەرجەم پارچەکانی کوردستان و دەرەوەی وڵات دەکەین، کە لەگەڵ دۆستانیان تێکۆشان بگەیەننە بەرزترین ئاست".

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە ساڵیادی پیلانگێریی ٩ی تشرینی یەکەم کە لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە سەرەتادا کەجەکە لە کەسایەتی چالاکوانانی 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' کە لە بەرخودان دژی پیلانگێریدا شەهیدبوون، کەجەکە سەرجەم شەهیدانی بەبیرهێنایەوە و رایگەیاند، "گەلی کوردستان و بزوتنەوەی ئازادیی لەسەر هێڵی 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بێ پسانەوە تێکۆشان. تێکۆشانێک کە لە سەر هێڵی شەهیدانی 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئافرێندرا، پەرەی پێدرا و گۆڕدرا بۆ تێکۆشانی ئازادیی نێونەتەوەیی. بەوەش بووە یەک لە گەورەترین هەمەتەکانی مێژوو".

کەجەکە داوای لە گەلی کورد و هەموو هێز و لایەنە دیموکراتیکەکان کرد کە لە ساڵی ٢٧هەمیندا تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی پەرە پێبدەن.

راگەیەندراوەکەی کەجەکە بەم جۆرەیە:

"پەیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم، کە یەک لە ئۆپراسیۆنە سیاسیە هەرە گەورەکانی مێژووی مرۆڤایەتیە و بە دوژمنکارییەکی گەورە، خیانەت و دووڕوویەتی ئەنجامدرا، ٢٦ ساڵ بەسەریدا تێپەربوو. پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم کە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا لە دژی گەلی کورد، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تێکۆشانی ئازادیی گەلانی بندەستی جیهان ئەنجامدرا، ئەو پیلانگێڕییە و هەروەها هەموو ئەو هێزانەشی لە پیلانگێڕییەکەدا بەشداربوون، جارێکی دیکە شەرمەزار دەکەین.

رێبەر ئاپۆ بە دەستپێکردنی شۆڕشی ئازادی کوردستان بوونی گەلی کوردی سەرلەنوێ مسۆگەر کرد، بۆیە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی رێبەر ئاپۆ گەلی کورد، بزووتنەوەی ئازادیی و جەنگاوەرانی ئازادی یەکجار خەمبار و توڕەکرد. چالاکوانانی، 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن'، ئەم پەژارە و توڕەییەیان کردە چالاکی و لە دژی گەورەترین پیلانگێڕی مێژوو، ڕەسەنترین چالاکییان ئەنجامدا، نیشانیان دا کە نزیکبوونەوە و مامەڵەکردن لەگەڵ لە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دەبێت چۆن بێت و وەڵامی پەیجووری گەلەکەمان و بزووتنەوەکەمانیان دایەوە. گەلی کورد و بزووتنەوەی ئازادی لەسەر هێڵی، 'ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن' بێ پسانەوە لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی تێکۆشانیان کرد. تێکۆشان دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئافرێندرا، فراوانتر بوو و کرا بە تێکۆشانی نێونەتەوەیی ئازادی. بەم جۆرە بووە یەک لە گەورەترین هەڵمەتەکانی مێژوو. لە کەسایەتی خالید ئۆڕاڵ، ئاینور ئارتەن و سەلامەت مەنتاشدا کە پێشەنگەکانی ئەم هێڵەی تێکۆشانن، ئێمە شەهیدانی 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' جارێکی دیکە بە رێزی زۆرەوە یاددەکەینەوە و بە پێزانینەوە بەژنی خۆمان لەبەردەم تێکۆشانیاندا دادەنەوێنین. لە کەسایەتی ئەواندا سەرجەم شەهیدانی دیموکراسی و شۆڕش بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە بە بیردەهێنینەوە و بەڵێنی وەفاداری و سەرکەوتن کە بە شەهیدانمان داوە، سەرلەنوێ دووبارە دەکەینەوە.

پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم یەکێکە لە ڕووداوە گرنگەکانی سەردەمی ئێمە کە دەبێت لێی تێبگەین. زۆرێک لە هێزە جیهانی، هەرێمی و خۆجێییەکان گوشاریان خستە سەر سوریا، ڕێبەر ئاپۆ بینی کە دەوڵەتی سوریا بەرگەی ئەو گوشارانە ناگرێت، بۆیە ناچار بوو سوریا بەجێبهێڵێت و پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بەم جۆرە دەستی پێکرد. زۆر هێزلە پیلانگێڕییەکەدا دژی ڕێبەر ئاپۆ یەکیانگرت و پێکەوە هەنگاویان نا. ئەمەش پەیوەندی بە دەرەنجامەکانی هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە لەسەر کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە. زۆربەشێکی زۆرێک لە هێزەکان کە لەسەر بەرژەوەندییەکان رێکنەدەکەوتن، لەم پیلانگێڕییەدا یەکیان گرت. ئەمەش دەریدەخات کە پیلانگێڕییەکە وەک ئۆپەراسیۆن و پلانی هێزە هەژمونگەراکان ئەنجامدراوە. ئەو هێزە هەژمونگەرایانەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە پلانیان داناوە و پیلانگێڕیەکەیان ئەنجامداوە بریتین لە ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل. ناتۆ و دەوڵەتانی ئەوروپاش هاوبەشی هاوبەشی ئەو پلانەن کە خرایەبواری جێەبەجێکردنەوە. پیلانگێریی وەک ئۆپراسیۆنێکی ناتۆ-گلادیۆ جێبەجێکرا. جگە لە ئەمریکا، ئیسرائیل، ناتۆ و دەوڵەتانی ئەوروپا زۆر هێز و دەوڵەت پشتیوانیان لەو پیلانگێڕییە کرد و بەشداربوون. هەموو ئەمانە بۆ تێگەیشتن لە پیلانگێریی زۆر گرنگە. تا ئامانجی ئەو پیلانگێڕییە درکی پێنەکرێت، پلانی هێزە هەژمونگەراکان لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەو رووداوانەی ئەمرۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روودەدەن، تێناگەین.

لە نێوان پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و هەوڵدان بۆ دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە پەیوەندییەکی زۆر نزیک هەیە. ئەمریکا و هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەیان وەک بەربەستێک لەبەردەمیاندا دەبینی، بۆیە ئەوانیان کردە ئامانج. لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ و پەکەکە هێڵێکیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دانا، ڕێکخستن و مێشکی سیستەمی داردەستەیی، دواکەوتوو، ڕەگەزپەرست، قڕکەر، کۆلۆنیالیستی لە سەر گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شکاند و ئازاد کرد. ئەم هێڵە کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەسەر بنەمای پێکەوەژیانی یەکسان و ئازاد دروست بوو، بە هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندی مۆدێرنیتە سەرمایەداری دانرا. هەر بۆیە بە پلەی یەکەم ئەمریکا و ئیسرائیل، هێزەکانی مۆدێرنیتە سەرمایەداری هەوڵی لاوازکردن و لەناوبردنی پەکەکەیان دا. لەسەر ئەو بنەمایە، لە چوارچێوەی هاوکاریی ناتۆدا، پشتیوانییەکی تەواوەتییان لە لە دەوڵەتی تورکی قڕکەر-کۆلۆنیالیست کرد. دوای کۆتایی هاتنی شەڕی سارد، دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سەرۆکایەتی ئەمریکا خرایەبەرنامەی کارەوە و پیلانگێڕیی نێونەتەوەییش لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا پلانی بۆ دانرا و ئەنجامدرا. هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بۆیان دەرکەوتووە کە تا ئەو هێڵەی پەکەکە بوونی هەبێت، کە ژن و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕزگار دەکات و چارەسەر بۆ کێشە کۆمەڵایەتییەکان دەخوڵقێنێت، ئەوان ناتوانن ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دڵی خۆیان دیزاین بکەنەوە. بۆیە لەناوبردنی هێڵی پەکەکەیان بە یەکێک لە هەنگاوە گرنگەکان بۆ دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنا. لەبەر ئەوەش پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە چوارچێوەی جەنگی جیهانی سێیەمدا پلانی بۆ دانرا و جێبەجێ کرا. پیلانگێڕی نێودەوڵەتی یەکێک بوو لە قۆناغە گرنگەکانی جەنگی جیهانی سێیەم.

یەکێک لە ئامانجەکانی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی زیندووکردنەوەی ئەو کوردایەتیە داردەستە بوو کە بەهۆی دەرکەوتن و سەرهەڵذانی پەکەکە لاواز بوو، بۆ ئەوەی ئەو کوردایەتیە داردەستە سەرلەنوێ کاریگەری لەسەر کوردستان دروست بکات. لەسەر ئەو بنەمایە ڕۆڵ درا بە هێڵی داردەستی کوردی، بەتایبەت هەوڵێکی زۆر بۆ بەهێزکردنی ئەم هێڵە داردەستەییە لە باشووری کوردستان درا. ئەمە لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پاکتاوکردنی کوردایەتی ئازادە کە پەکەکە نوێنەرایەتی دەکات. هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە بنەڕەتدا پشتیان بە کوردایەتی داردەست بەستبوو و بەم شێوەیە پلانیان بۆ پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی داڕشت و جێبەجێیان دەکرد. بۆیە ڕۆڵی کوردایەتی داردەست لە پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا زۆر گەورەیە. تێگەیشتن لەم ڕاستییە و خەباتی بەهێز لە دژی هێڵی خیانەتکار-داردەستی کوردی، گرینگترین بەشی خەبات لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەییە. خیانەت لە هێڵی هاوکاری و داردەستەیی کورد لەبەردەم راستینەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی کە ئەمڕۆش بە گۆشەگیریی ڕەها بەردەوامە، ئەم راستیە دەخاتەبەرچاو.

بۆ تێگەیشتن لە ڕووداوەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر گرنگە لە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی تێبگەین. ئەوان لە رێگەی بێکاریگەرکردنی هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە، لە بنەڕەتدا دەیانویست مۆدێلی ژیانی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە لەناوببەن کە ئەڵترناتیڤێکە بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەم شێوەیە گەورەترین بەربەست لەبەردەم مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا لەناو دەچوو. بەشداری چالاکانەی ئیسرائیل لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا بۆ ئەوە بوو کە سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا رۆڵی پێبەخشیبوو. ئێستا بە پاڵپشتی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا، رێگە بۆ ئیسرائیل دەکرێتەوە و هاوکات و پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە شێوەی گۆشەگیری ڕەهادا بەردەوامە، ئەمەش زۆر شت دەردەخات. ئەم دۆخە بە تایبەتی راستی دەوڵەتی تورک سەردەستەی فاسیست تەیب ئەردۆغان دەخاتە بەرچاو، دەمامکی سەر روخساریان دادەماڵێت. بە تایبەتی مامەڵە لەگەڵ رێبەر ئاپۆ و بەڕێوەبردنی سیاسەتی قڕکردنی کوردان بە هەموو رێبازە مەترسیدارەکانەوە، بە شێوەی روون دەریدەخات کە هاوکار و خزمەتکاری سیاسەتی ئەمریکا، ئیسرائیل و ناتۆن لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە. ئەم ڕاستییە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بۆ لەناوبردنی مۆدێلی ژیانی ئازادی جێگرەوە  و دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پێی بەرژەوەندییەکانی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، لە لایەن هێزەکانی مۆدێرنیتە سەرمایەدارییەوە درێژەی پێدەدرێت. درێژەدان بە سیستەمی جینۆساید و گۆشەگیریی ئیمراڵی نیشانەیەکی روونی ئەمەیە. تەیب ئەردۆغان و ئاکەپە ئەم پلانە جێبەجێ دەکەن، کە ئاماژەیە بۆ ئامانج و پڕۆژانەی کە کاریان بۆ دەکەن. ئەو ئەرکە دراوەتە ئاکەپە و تەیب ئەردۆغان بۆ درێژەدان بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و لەسەر ئەو بنەمایە سیاسەتەکانی کوشتنی کورد جێبەجێ بکەن. بۆ ئەمە ئامادەکرابوون و خرانە سەر حوکم.

کاتێک هەموو ئەمانە هەڵدەسەنگێندرێن، دەبینرێت کە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی تەنیا بۆ کۆتاییهێنان بە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد نییە، بەڵکو لە هەمان کاتدا پلانێکە کە لە دژی هێڵی ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئامادە کراوە، لەناوبردنی ژیانی ئازاد و مرۆڤایەتی ئازادی بۆ خۆی کردووەتە ئامانج بۆیە پیلانگێریی ٩ی تشرینی یەکەم دژ بە هێڵی ئازادی، هێرشێکی ئایدیۆلۆژیای مۆدێرنیتە سەرمایەدارییە بۆ سەر گەلان و مرۆڤایەتی، ئۆپەراسیۆنێکی سیاسی لەسەر ئەم بنەمایە. هاوکات تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەییش تێکۆشانێکی ئایدیۆلۆژی و سیاسییە. هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ بۆ شکستپێهێنانی پیلانگێڕی و پڕۆژەی ژیانی دیموکراتیک کە پشتئەستورە بە ئازادی و ئیکۆلۆژی کە لە ئەنجامی قووڵبوونەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هاتووەتە ئاراوە، وایکرد ئەم تێکۆشانە ئەنجام بۆ گەلان بەدەستبهێنێت. رێبەر ئاپۆ لە دژی مێسکی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە دوژمنی ژنان، کۆمەڵگە، ژینگەیە و ژیانی گەیاندووەتە ئاستی داڕمان، لە هەمان کاتدا لە دژی سیستمی پیاوسالار، نەژادپەرست، نەتەوەپەرست و نەتەوە-دەوڵەتپەرستی مێشکی نەتەوەی دیموکراتیک و مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی ئافراند و وەک کاریگەرترین چەک رادەستی گەلان، ژنان ومرۆڤایەتی کرد. دەتوانرێت بوترێت، لە رێگەی هەڵمەتی ئازادیی نێونەتەوەیی لە دژی گەورەترین پیلانگێڕیی مێژوو گەورەترین تێکۆشانی ئازادی و حەقیقەت لە مێژوودا گەیشتووەتە ئەو ئاستەی دەبوایە بگەیشتایە. بە جێبەجێکردنی ئامانجەکانی هەڵمەتی ئازادیی نێونەتەوەیی پیلانگێری مێژوویی یەکەمجار بە هەموو رەهەندەکانیەوە ئاشکرا دەکرێت و سیستمی ژیانی ئەڵترناتیڤی سەردەم دەخوڵقێندرێت. تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لەسەر ئەو بنەمایە بە گوڕدان بە هەڵمەتی ئازادیی نێونەتەوەیی و بەجێگەیاندنی ئامانجەکانی سەردەکەوێت. لەسەر ئەو بنەمایە لە ساڵی ٢٧ەمینی پیلانگێڕیی نێونەتوەییدا لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادیی نێونەتەوەییدا دەبێت پەرە بە تێکۆشان بدرێت، ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بە تەواوەتی تێکبشکێندرێت".