'پەدەکە بووەتە چاوساغی داگیرکەران و هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکات'

تادێت ناڕەزایەتییەکان دژ بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەرفراون دەبێت، لەم بارەیەوە وڵاتپارێز بەختیار مام حەمید ئاماژەی بەوەکرد: " کچان و کوڕانی گەنج دژ بە داگیرکاری و پاوانخوازی دەوڵەتی تورک چەکیان هەڵگرتووە و بۆ دۆزی ئازادی دەجەنگن."

سەبارەت بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، گەلی کورد ناڕەزایەتی لە تەواوی جیهان پیشاندەدەن و لەسەرو هەموویەوە گەلی باشووری کوردستان لە هەڵوێست پیشاندان بەردەوامن و نیگەرانن  لە دەسەڵاتدارانی  باشووری کوردستان کە بێدەنگیان نواندووە لە بەرامبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لەم بارەیەوە بەختیار مام حەمید، بۆ ئازانسی فورات نیوز (ANF) قسەی کرد.

'بۆ خۆپاراستن لە داگیرکەر، گەلی کورد خەباتی چەکداری و ئایدۆلۆژی دەکات'

  داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر باشووری کوردستان، کە بە ئەقڵیەتی داگیرکاری لە مێژینەی بەرامبەر گەلی کورد بەڕێوەی دەبات، درێژەیان هەیە و لە بەرامبەردا  گەلی کورد لە بەرخۆدانی بەدەوامدایە سەبارەت بەم بابەتە بەختیار مام حەمید وتی: " دەوڵەتی تورک کاری لەسەر توانەوە و لە ناوبردنی هۆشی تاکی کورد کردوە، دەویەوێت وا لە کورد بکات حاشا لە شوناس و نیشتمانی خۆی بکات بە توانەوە لە ناو گەلانی تردا باوەڕ بێنن بەوەی داگیرکراونین. بەمجۆرەش دەیەوێت تێکۆشەران و گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە ڕۆشتونەتە چیاکان واپیشانبدات سەرلێشێواون. ئەوان کوردێکیان دەوێت بیرنەکاتەوە و زمان و خاکی خۆی لە بیرکردبێت، بەڵام دژ بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، تێکۆشەرانی کورد لە سەرجەم چین و توێژەکان، بە ئیرادەوە خەباتی چەکداری و ئایدۆلۆژی دەکەن."

' گەریلا لە پێناو ئازادی کورد و کوردستاندا دەجەنگن'

 لە درێژەی قسەکانیدا بەختیار مام حەمید وتی: " لە دژی سیاسەتی توانەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک،  تەڤگەری ئازادیی کوردستان بە پێشەنگایەتی عەبدوڵا ئۆجالان، کە ڕۆحی کوردی زیندوو کردەوە بۆیە کاتێک باسی پرسی کوردی کرد هاوڕێکانی شۆک دەبن، بەڵام ئەو پرسی کورد لە کوردستان زیندو دەکاتەوە بەتایبەت لە باکووری کوردستان، لەو قۆناغەدا پرسی کورد دەکات بە واقع. بۆیە لەوکاتەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک  بە شێوەیەکی بەرفراونتر شەری بوونی کورد دەکات. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کێشەی لەگەڵ بوونی کورد هەیە، بۆیە هەمیشە لە هەوڵی  سیاسەتی توانەوەی کورددایە.  بۆیەش لە بەرامبەردا  لە پێناو دۆزی گەلی کورد، گەریلاکان لە جەنگدان لە پێناو ئازادی کورد و کوردستاندا. گەریلا کە بووە بە ڕێگر لە بەردەم داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بە تیرۆریست ناوی دەبات. بەڵام گەریلا ئازادەکانی کورد، ژیانێکی مانادار و پڕ لە شکۆ ئاوا دەکەن."

لە کۆتایی قسەکانیدا بەختیار مام حەمید، باسی لە ڕۆڵی پەدەکە کرد بە حوکمی پێگەی جوگرافی  کە دەسەڵاتدارە لەو هەرێمانەی داگیرکاری تێدا ئەنجام دەدرێت و وتی: "بەداخەوە پەدەکە بەم سیاسەتانەی بووە بە چاوساغی داگیرکەر. پەدەکە لە سنوری خۆیدا هاوکاری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەکات.  گەر کورد خۆی بناسێ خیانەت ناکات و خۆفرۆشی ناکات و نابێتە چاوساغی داگیرکەران بۆ لە ناو بردنی کورد."

هـ . ب