"پێویستە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین"
فیدراسیۆنی بریندارانی جەنگ و مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات بانگەوازیان کرد بۆ مەزنکردنی تێکۆشان لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
فیدراسیۆنی بریندارانی جەنگ و مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات بانگەوازیان کرد بۆ مەزنکردنی تێکۆشان لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
فیدراسیۆنی بریندارانی جەنگ و مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە، گۆشەگیری توندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد، بانگەوازیان کرد بۆ مەزنکردنی تێکۆشان لەپێناو ئازادی جەستەیی.
لە گۆڕەپانی شەهید عەگید لە شاری کۆبانێ، بە ئامادەبوونی دەیان برینداری جەنگ و بنەماڵەی شەهیدان، ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان دەریا محەمەد خوێنرایەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا هێزە جیهانییەکان بەردەوامن لە سەرکوتکردنی جڤاک، ئەمەش لەڕێگەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و بێدەنگی بەرامبەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەردەکەوێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازکرا بۆ مەزنکردنی تێکۆشان لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوترا: "ئەگەر بمانەوێت پرەنسیپەکانی ئازادی و دیموکراسی و ئاشتی لەنێوان گەل و پێکهاتەکان بڵاوبکەینەوە، پێویستە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین".
دووپاتکرایەوە فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ هەموو جڤاکەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین گرنگە، بانگەواز لە هەموو گەلان و هێزە دیموکراتیکەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان کرا خاوەندارێتی لە فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەن.