چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەوەری بە پێداگرییەوە بەردەوامە
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بە داخوازی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد، وەک پشتیوانی بۆ مانگرتن لە خواردنی زیندانیان لە چەندین شار بەردەوامە.
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بە داخوازی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد، وەک پشتیوانی بۆ مانگرتن لە خواردنی زیندانیان لە چەندین شار بەردەوامە.
وان
چالاکییەکەی وان ٦٠ ڕۆژە بەردەوامە.
نوسەر هەڤاڵ دلبەهار ڕایگەیاند گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناتوانێت ڕێگە لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بگرێت. سەرەڕای هەموو فشارەکان تێکۆشانی ئەم گەلە بەردەوامە.
ئامەد
چالاکییەکەی ئامەد بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەردەوامە.
ئەزمیر
چالاکییەکەی ئەزمیر ١٨ ڕۆژە بەردەوامە.
لە چالاکییەکەدا درووشمی "بۆ دادپەروەری گۆشەگیری بشکێنن، بۆ ئاشتی جڤاکی ببینە دەنگی زیندانەکان" و "بەرخۆدان دژی گۆشەگیری" بەرزکرایەوە.
ئیستەنبوڵ
چالاکییەکەی ئیستەنبوڵ ٥٢ ڕۆژە بەردەوامە. پەیامی بەردەوامی ئێشکگرییەکە دووپاتکرایەوە.
ئەدەنە
چالاکییەکەی ئەدەنە ٦١ ڕۆژە بەردەوامە. گەنجان درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی زیندان"یان بەرزکردەوە.
مێردین
چالاکییەکەی مێردین بەردەوامە.
دەربارەی "ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" وتوێژ کرا، بەشداران ڕایانگەیاند ڕێپێوانی ئازادی بەرفراوان دەکەن.
ئێلح
چالاکییەکەی ئێلح بەردەوامە.
هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە ئێلح، سۆنگول کۆرکماز و موستەفا مەسعود بانگەوازیان کرد بۆ چالاکی و تێکۆشان بۆ کۆتایی هێنان بە بێمافی.
مێرسین
چالاکییەکەی مێرسین بەردەوامە.
وتەبێژی مەجلیسی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو، گوتی: "پێویستە گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت و داخوازی زیندانیان جێبەجێ بکرێت".
ئەندامی دایکانی ئاشتی، ئەمینە ئەرەن گوتی: "تا گۆشەگیری سەر ڕێبەرمان هەڵنەگیرێت و مانگرتن بەردەوام بێت، تێکۆشانمان بەردەوامە، بۆ هەموو کورد و تورکێک ئاشتیمان دەوێت".