چالاکییەکانی ئێشکگریی دادپەروەریی بەردەوامە
ئێشکگریی دادپەروەری بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" لە ئەدەنە و ئامەد و وان و مێرسین و ئیستنەبوڵ بەردەوامە.
ئێشکگریی دادپەروەری بە درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" لە ئەدەنە و ئامەد و وان و مێرسین و ئیستنەبوڵ بەردەوامە.
ئێشکگریی دادپەروەری لە چوارچێوەی کەمپەینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد" لە وان و ئامەد و ئیستەنبوڵ و ئەدەنە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" بەردەوامە.
چالاکییەکەی وان بە بەشداری زۆربەی پارت و ڕێکخراو و کەسێتییەکان بەردەوام بوو. لە چالاکییەکەدا درووشمەکانی "بژی بەرخۆدانی زیندان" بەرزکرایەوە، بەڕێوەبەری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە ڕێگەی ئاوریشم، دەوڵەت چیفتچی ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت.
لە چالاکییەکەی ئامەد، پانکارتی "لە دایکانی قارەمانەوە، هەزاران سڵاو لە زیندان، بە هێزی خۆمان گۆشەگیری دەشکێنین و ژیانی ئازاد دادەمەزرێنین" بەرزکرایەوە. نازیمە چۆکدالان لە سەردانی چالاکییەکەدا، گوتی: "تا گۆشەگیری هەڵنەگیرێت، کێشەکان لەم وڵاتە چارەسەر نابن. هیوامان ئەوەیە لە ساڵی نوێدا، گۆشەگیری هەڵبگیرێت و ئاشتی و ئارامی بچەسپێت".
لە چالاکییەکەی ئەدەنە، چالاکوان موراد تورگای گوتی: "گۆشەگیری تاوانێکی مەزنە. نە ویژدانە نە مرۆڤانەیە. پێویستە ئەم گۆشەگیرییە بشکێنرێت. بۆیە پێویستە پشگیری ئەم چالاکییە بکرێت".
لە چالاکییەکەی ئیستەنبوڵ چالاکوانان پەیامی پشتیوانی و هیوا و خۆڕێکخستنیان دووپاتکردەوە. جەمیلە چیفتچی لە چالاکییەکەدا ڕایگەیاند، ئەوان داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین.