چالاکییەکەی دان هاگ: ئامانجی دەوڵەتی تورک قڕکردنە

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا لە شاری دان هاگی هۆڵەندا شەرمەزار کرا.

کوردستانیان و دۆستەکانیان بە پێشەنگایەتی دەم نەد لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا لە دان هاگ کۆبوونەوە، شەڕ و تاوانە نامرۆییەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزارکرد.

لە چالاکییەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمە سڤیلەکانی ڕۆژئاوا شەرمەزار کران، دووپاتکرایەوە ئامانجی دەوڵەتی تورک قڕکردنەوە و گوترا "پێویستە ناوچەی دژە فڕین بەرامبەر دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوا دابنرێت. پێویستە دەوڵەتی تورک لەلایەن دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپاوە دادگایی بکرێت".

ئەندامانی کۆنفیدراسیۆنی کۆچبەرانی بندەستی ئەوروپاش بەشداری چالاکییەکە بوون.