چاتزیڤاسیلیادیس زیندانی مانگرتوو لە یۆنان: یەکگرتوویی کرداری ئەرکی ئێمەیە
زیندانی ئانارشیست شۆڕشگێر دیمیتریس چاتزیڤاسیلیادیس، کە بە مەبەستی پشتیوانی لە زیندانی کورد مانی لە خواردن گرتبوو، رایگەیاند، پاڵپشتی ئەرکی ئەوە.
زیندانی ئانارشیست شۆڕشگێر دیمیتریس چاتزیڤاسیلیادیس، کە بە مەبەستی پشتیوانی لە زیندانی کورد مانی لە خواردن گرتبوو، رایگەیاند، پاڵپشتی ئەرکی ئەوە.
زیندانی ئانارشیستی شۆڕشگێڕ دیمیترین چاتزیاڤاسیلیادیس بۆ ئەوەی پشتیوانی لە زیندانی مانگرتووی کورد دەرببڕێت، مانی لە خواردن گرتبوو، رایگەیاند، "هاوکاری و پشتیوانییەکی کرداری بەردەوام ئەرکی ئێمەیە و تێکۆشان لە ئیمراڵی دەریدەخات کە هیچ دیوارێک، سنوورێک و رێکارێکی سەربازی ناتوانن ببنە بەربەست و لەمپەر لەبەردەم ئازادیدا".
چالاکی مانگرتن لە خواردن بە شێوەی نۆرەیی کە لەلایەن زیندانی سیاسی سەر بە پەکەکە و پاژک لە ٢٧ی تشرینی دووەم/ نۆڤەمبر لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستیپێکراوە، لەهەفتەی سێهەمدایە. چاتزیاڤاسیلیادیس کە لە زیندانی دۆمۆکوسی شاری لامیای یونانە بە مەبەستی پشتیوانی لەو مانگرتنە لە یەکی کانونی یەکەم/ دیسەمبرەوە دەستی بەمانگرتن گرت و چالاکیەکەی ماوەی ٧ رۆژ بەردەوام بوو، سەرنجی راکێشا بۆ سەر گرنگی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان.
هێزە سەردەستەکان دۆڕاندیان
چاتزیاڤاسیلیادیس باسی لەوەکرد، کە ئامانجی پیلانگێڕیی لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ژێردەستەکردنی کورد و تیرۆرکردنی ئەوان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە، بەڵام ئەنجامی پێچەوانەی لێکەوتووەتەوە. چاتزیڤاسیلیادیس ئەوەی خستووەتەڕوو، "بە دیلگرتنی رێبەر ئاپۆ لاوازبوونی هێزە سەردەستەکانی دەرخستووە و بە شێوەیەکی روون ئەوەی نیشان داوە. لە رووی کۆمەڵایەتیەوە دۆڕاندوویانە، هەربۆیەش لە بواری سەربازی و سیاسیشدا دەیدۆڕێنن، بەڵام ناتوانن هەنگاو بۆ دواوە بنێن. دەوڵەتی تورک وەک مەکینەیەکی شەڕی رزیوە، بەڵام هێزە ئیمپریالیستەکان جێگرەوەیەکی دیکەیان نییە. ئەوەش لە سایەی بوێری ئەو بەرخودانەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی پوچەڵکردەوە، بەدەستهێنراوە"، "لێکدانەوەی رێبەر ئاپۆ لە رۆما بەر لەوەی بە دیل بگیرێت کە ئاراستەی گەلی کوردی کردبوو و وتبووی 'ئەگەر منیش سەرنەکەوم، ئێوە سەربکەون' ئەو پیلانگێڕییەی هەڵوەشاندەوە".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەو شۆڕشگێرە ئانارشیستەی یۆنان ئەوەی خستووەتەڕوو، "رێبەر ئاپۆ لە ناو زیندانیشەوە بزوتنەوەکەی دەوڵەمەندتر کرد، گۆڕی و بەهێزتری کرد و بە خەباتی رۆشنبیری خۆی هەڵوێستی ئازادیخوازانەی پێشخست... پەکەکە بە گیانبازی و ستراتیژی خۆی لەپێناو تێکۆشان بۆ ناسنامە و هەبوونی گەلی کورد بووەتە وەڵامدەرەوەیەکی باش. رێکخستن و سەرۆکایەتی لە بەرامبەر پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی تاقیکراونەتەوە، ئەوەی شکستیهێنا پیلانگێڕی بووە".
چاتزیاڤاسیلیادیس لە بەردەوامی قسەکانیدا جەختی لەوەکردووەتەوە، کە پاڕادایمی کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیک لە چوار پارچەی کوردستان بڵاوبووەتەوە و ئەوەش پیلانگێڕی نێونەتەوەیی شکستداوە. ریشە داکوتانی کۆنفیدراسیۆنی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، بزوتنەوەی سۆسیالیستی نێونەتەوەییە و لوتکەی سەردەمی تێکۆشانی کۆمەڵایەتیە کە لەگەڵ شەڕی جیهانی سێیەم دەستیپێکردووە. لە ساڵی ٢٠٢٠دا تێکۆشانی سەرکەوتووانەی گەریلاکان لە هەفتانین و سەرجەم گۆڕەپانەکانی پاراستنی مێدیا لە سەردەمی بەرفراوانبوونی تیرۆری دەوڵەت و شەڕی ئیمپریالیستدا رێگەی لەبەردەم هێزە کۆمەڵایەتیەکان کردووەتەوە. کۆنگرە نێونەتەوەییە جیاجیاکان بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی ئازادیی کورد پەیوەندییەکانی ئینترناسیۆناڵیستەکانی بەرەوپێش برد، ئەمەش لە دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کاریگەری و لێکەوتەی ئەرێنی لەسەر بەرخودان لە هەموو جیهان دادەنێت لە هەموو هەنگاوێکی کۆنفیدڕاڵیزمی ئینترناسیۆناڵیزمدا، بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشانی هاوبەش وەک ئەرکی سەرەکی دادەنرێت".
هەر لە درێژەدا ئەو چالاکوانە شۆڕشگێڕە ئانارشیستەی یۆنان باسی لەوەکردووە، ئە ئەوروپا و وڵاتانی مۆدێرنیتەی سەرمایەدا لەلایەکەوە لەبەرامبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بێدەنگن و بەردەوامن لە پڕچەککردنی ئەو دەوڵەتە، لەو لاشەوە خۆیشیان بەشێکن لە سەر گوشار و هێرشەکانی سەر بزوتنەوەی ئازادیی کورد و لە رێگەی قەدەغە، گرتن و راوەدونان هاوکاری کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی کورد دەکەن و لەو رووەشەوە رایگەیاندووە، "بەرخودان و وەستان لە تەنیشت بزوتنەوەی کوردەوە بە ئەرکی خۆمان دەزانین".
'بۆ رووخاندنی دیوارەکان باشترین بژاردە تێکۆشانی هاوبەشە'
سەبارەت بە تێکۆشان و خەبات لە ناو زیندانیش چاتزیاڤاسیلیادیس رایگەیاندووە: " تێکۆشانی ئێمە لە زیندانەکان کە بە جەستەی خۆمان ئەنجامی دەدەین، بە ئێمە نیشان دەدات کە هیچ هێزێک ناتوانێت بوتنەوەی خاوەن بڕیاری ئێمە لەناوببات. دەمەوێت ئەوە بە یۆنانی و بزوتنەوە نێونەتەوەییەکانی دیکە بڵێم، بەدەستهێنای ئازادی پێویستی بە رێکخستنبوون و یەکسانی لە دەرەوەی سنوور هەیە. یەکسانی لە تێکۆشانی هاوبەش و لەخۆبووردوانەدایە. وەک بەرخودانی کوردان بە پاڕادیگمای خۆی نیشانی داوین. دەبێت ئێمە دەست لەو ئەقڵیەتە هەڵبگرین کە دەڵێت 'کوردستان لە شوێنێکی دیکەیە' یان 'لەئیمراڵی زیندانیانی دیکەش بوونیان هەیە'. وەک وتەکەی میخائیل باکونین 'تەنیا ئازادی ئێوە دەتوانێت ئازادی من بەرفراوانتر بکات'، هەربۆیە بۆ رووخاندنی دیوارەکان باشترین بژاردە تێکۆشانی هاوبەشە".
کرانەوەی دەرگاکانی ئیمراڵی سەرکەوتنی لێدەکەوێتەوە
چاتزیاڤاسیلیادیس لە کۆتایدا جەختی لەوەکردووەتەوە، کە ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان گەنتی ئازادی و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردە و وتی، "ئازادی رێبەر ئاپۆ دەبێتە مایەی ئازادی کورد لەهەر چوارپارچەی داگیرکراو، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەرەوەی ئەو ناوچەیە کورد وەک کۆمەڵگایەک و وەک هێزێکی سیاسی دەناسرێت. شۆڕشی کۆنفیدڕالی ئینترناسیۆناڵ سەرلەنوێ بەرەوپێش دەچێت. ئیتر هیج هێزێکی کۆنەپەرست ناتوانن بەر بەوە بگرن. رێگەی رزگاربوونی تورکیا لە فاشیزم و رزگاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دیکتاتۆریەت و ئیمپریالیزم و شەڕ، بە دیوارەکانی ئیمراڵیدا تێپەڕ دەبێت. هیوای مرۆڤایەتی واتە رزگاربوون لە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە دیوارەکانی ئیمراڵی تێپەڕدەبێت. عەبدوڵا ئۆجالان تەنیا زیندانیەکی سیاسی نییە، تەنیا شۆڕشگێڕێکی دیلگیراو نییە، تەنیا رێبەری گەلانی خۆڕاگر نییە، ئەو رووخساری زیندووی هەموو ئەوانەیە. بەرخودانی نیشاندانی تێپەڕبوونە بەرەو سەردەمێکی نوێ".
هـ . ب