چوارەم ژمارەی بوڵتەنی گۆشەگیری دەرچوو

چوارەم ژمارەی "بوڵتەنی گۆشەگیری" ئۆهەدە دەربارەی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەرچوو.

چوارەم ژمارەی "بوڵتەنی گۆشەگیری"ی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) دەرچوو، کە پەیوەستە بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سێ زیندانییەکەی تر، حامیلی یەڵدرم و عومەر خەیری کۆنار و وەیسی ئاکتاش و هەر ١٥ ڕۆژ جارێک دەردەچێت. لە بوڵتەنەکەدا دەستنیشانکراوە، لە ٢٥ ی ئاداری ٢٠٢١ ـەوە هیچ زانیارییەک دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سێ زیندانییەکەی تری ئیمراڵی بەردەست نییە.

لە بوڵتەنەکەدا ئاماژەکراوە بە بومەلەرزەکەی ٤ ی کانوونی یەکەم گەملیک، نووسینگەی یاسایی سەدە و بنەماڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی هەر سێ زیندانییەکەی تر لە زیندانی ئیمراڵی داوای دیداریان کرد. هەروەها ئاماژەکراوە بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کە ٢٧ ی تشرینی دووەم بۆ لابردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کرد و ئێشکگری دادپەروەری بۆ پشتگیری لە زیندانیانی مانگرتوو لە ئامەد و مێرسین و وان و ئەدەنە و ئیستەنبوڵ.

لە بوڵتەنەکەدا تیشکخراوەتەوە سەر ئەوەی، نزیکەی ٣ ساڵە هیچ زانیارییەک دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سێ زیندانییەکەی تر بەردەست نیە و چەندین لایەن سەردانی کۆمەڵەکەیانیان کردووە، هەروەها ئیهەدە بۆ ئەمە چەند جارێک سەردانی وەزارەتی دادی کردووە، بەڵام هێشتا وەڵام نەدراونەتەوە.