چوارەمین کۆنفرانسی گەورەی هەدەپە کۆتایی پێهات
چوارەمین کۆنفرانسی گەورەی هەدەپە لە دوای دوو ڕۆژ لە کارکردن بە بڕیاردان لەسەر ئیکۆلۆژی (ژینگە)، تێکۆشانی دژ بە هەژاری، دژ بە سیاسەتی گۆشەگیری و دژ بە سیاسەتی جەنگ کۆتایی بەکارەکانی هێنا.
چوارەمین کۆنفرانسی گەورەی هەدەپە لە دوای دوو ڕۆژ لە کارکردن بە بڕیاردان لەسەر ئیکۆلۆژی (ژینگە)، تێکۆشانی دژ بە هەژاری، دژ بە سیاسەتی گۆشەگیری و دژ بە سیاسەتی جەنگ کۆتایی بەکارەکانی هێنا.
چوارەمین کۆنفرانسی گەورەی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ناوەندی ڕۆشنبیری نازم حیکمەت بەڕێوەچوو. کۆنفرانسەکە لە ژێر دروشمی "بەرخۆدانی مەزن ڕێپێوانی مەزن" ڕێکخرابوو.
لە کۆنفرانسەکەدا باس لە پێشکەوتنەکانی جیهان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا کرا. بە وردی و فراوانی باس لەسەر ڕۆڵ و کاریگەریی سەرەکیی هەدەپە لە سیاسەت، هەڵوێستی ئۆپۆزیسیۆن بۆ هەدەپە و سیاسەتەکانی دەسەڵات بۆ درێژەدان بە زوڵم و زۆرداری کرا. باسیش لە ئاستەنگەکانی بەردەم ڕێکخستن و دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیک کرا.
دوای گفتوگۆکان و ڕاسپاردەکانی کۆمیسیۆن، گفتوگۆی کۆمیسیۆنی ناوەندی دەستیپێکرد.
بانگەواز بۆ رێکخراوە دیموکراتیکەکان و گەل بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانی ئیمراڵی دا
لە هەردوو ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا هەڵوەستە لەسەر رێپێوانەکەی گەملیک بەرەو ئیمراڵی کرا، کە بڕیارە لە ١٢ی حوزەیران لەلایەن جەدەکە، هەدەکە و دەبەپەوە ئەنجام بدرێت.
کۆنفرانسەکە داوای لە ڕێکخراوە دیموکراتییەکان و هەموو هاوڵاتیان کرد، کە لە دژی سیاسەتی گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی بەشداری لە ڕێپێوانەکەدا بکەن. لە کۆنفراسەکەی هەدەپەدا، بۆ ڕێپێوانەکە بۆ گەملیک، بڕیار و پێداگرییەکی گەورە هاتە ئاراوە. یەکێک لەبڕیار و گفتوگۆ گرنگەکان کۆمار بوو. بەشداربووانی کۆنفرانسەکە ڕایانگەیاند، سوورن لەسەر بنیاتنانی کۆماری دیموکراتیک.
کۆنفرانسەکە بە گێڕانی گۆڤەند و هەڵپەڕکێ کۆتایی پێهات
دوای گفتوگۆ و بڕیارەکان وێنە گیراون. کۆنفرانسەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی بەرخۆدانی هەدەپە" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی پێهات. لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا ژنان و گەنجان گۆڤەند و هەڵپەڕکێیان گێڕا.
هەدەپە لەم ڕۆژانەدا ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە.
ژ.ت