چوهاندەر: دەیانەوێت رژێمی فاشیستیی یەک کەسی دروست بکەن

ئەلیف چوهاندەر ئەندامی لیژنەى بەڕێوەبەری ناوەندیی کەسەک رایگەیاند، لە دژی گوشارەکانی رژێم و دەسەڵات پێویستی بە رێکخستنی کرێکاران و زەحمەتکێشان هەیە و وتی، "دەیانەوێت بە سیاسەتەکانی گوشار و سەرکوت رژێمی فاشیستیی یەک کەسی دروست بکەن".

ئەلیف چوهاندەر ئەندامی لیژنەى بەڕێوەبەری ناوەندیی کۆنفیدراسیۆنى سەندیکاى کریکاران و زەحمەتکێشانى جەماوەری (کەسک - KESK) باسی لە بودجەى ساڵی ٢٠٢١ کرد، کە لە پەرلەماندا بە دەنگی بەڵێی ٣١٦ کەس و دەنگی نای ١٩٣ کەس پەسەند کراوە.

چوهاندەر رەخنەى لە دیاریکردنی کەمترین ئاستی مووچە گرت، کە لەلایەن دەزگاى ئاماری تورکیا (تویک - TUÎK) بە ٢ هەزار و ٧٩٢.١٠ لیرە دیاری کراوە.  

ئەلیف چوهاندەر باسی ئەوەیکرد، بودجەی  ٢٠٢١ بودجەى گەل نییە و بودجەکە تاکلایەنە ئامادە کراوە و وتی، "بودجەی ٢٠٢١ بودجەى سەرۆک کۆمار و هاوکارەکانێتی. یەک کەس بڕیار دەدات، کە پارە لە کوێ و بۆچی خەرج بکرێت".

چوهاندەر رایگەیاند، ئەوان لە وڵاتێکدان نەک تەنها بێکاری، بەڵکو هەژاری و برسێتی زۆر زیادیکردووە و لە هەر ٢ کەسێک یەک کەس بە کەمترین ئاستی مووچە ژیان دەگوزەرێنێت و لە هەر ٦ کەس، کەسێک مووچەکەى لە ژێر کەمترین مووچەى دیاریکراوەیە، بۆیە ئەو بودجەیە بودجەى ئێمە نییە.

چوهاندەر راشیگەیاند، کەمترین ئاستی مووچە بۆ بژێویی ژیانی هاووڵاتییانی ئەم وڵاتە بەسەر هاووڵاتییاندا سەپێنراوە و وتی، "بۆ ئێمە دیاری کردنی کەمتری ئاستی مووچە بۆ بژێوێی ژیان جێگای نیگەرانییە، چونکە ئەوەى دەزگاى ئاماری تورکیا (تویک - TUÎK) بۆ کەمترین ئاستی مووچە دیاریکردوو، نەک مووچەى ژێر هێڵی هەژاری، بەڵکو مووچەى ژێر هێڵی برسیبوونە. ئەو رێژەیەی توایک دیاریکردووە لە ناو کۆمەڵگەدا رێگا بە رووی بێ متمانەیدا دەکاتەوە. گوایە ئەوە کەمترین مووچەی دیاریکراوە بۆ کەسێک، بەڵام بەو مووچە دەبێت خێزانێک بەخێو بکرێت".

ئەلیف چوهاندەر ئەندامی لیژنەى بەڕێوەبەری ناوەندیی کۆنفیدراسیۆنى سەندیکاى کریکاران و زەحمەتکێشانى جەماوەری (کەسک - KESK) راشیگەیاند، ساڵی ٢٠٢١ بۆ کرێکاران و زەحمەتکێشان دەبێتە ساڵێکی قورس و ئەوەشی وت، "رژێمی یەک کەسی، بەو یاسایانەی دەریکردوون، بە قبوڵنەکردنی مافەکان و بە سیاسەتی گوشار و سەرکوت دەیەوێت فاشیزمی یەک کەسی دروست بکات. ئەو قەیرانەى ئابوورییەى ئێستا، بەهۆی پەتای جەهانگیری کۆرۆناوە قوڵتر بووەتەوە. رێگاری رزگاربوون لەوەش ئەوەیە، کرێکاران و زەحمەتکێشان خۆیان بە رێکخستن بکەن و دەست بە تێکۆشان بکەن.

دەبێت سەندیکاکان ئەو تێکۆشان و خەباتەى ئێستایان وەرسوڕێنن بۆ تێکۆشانی خۆ بە رێکخستنکردن، تێکۆشانی هەموو چین و توێژەکانی جەماوەر و رێکخستنی دیموکراسی دروست بکەن و دەست بە قۆناغێکی نوێ بکەن. هەم لە دژی گوشارەکانی ژرێم و دەسەڵات و هەمیش بۆ دواخستنی مافەکان دەست بە قۆناغی خۆ بە رێکخستنکردن بکەن. ئێمە لەگەڵ سەندیکا ئەندامەکانی فیدراسیۆنەکەمان دەمانەوێت کرێکاران و زەحمەتکێشان بکەین بە یەک، چونکە ئەگەر ئێمە دەستوەردان لەو دۆخەدا نەکەین هێرش و گوشارەکانی کۆتاییان پێنایەت".

ژ.ت