چیدەم کلچگون ئوچار: ئیرادەی ئاشتی تورکیای تێپەڕاندووە

هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، چیدەم کلچگون ئوچار ڕایگەیاند پرسی ئاشتی، پرسێکی سەرەکی تورکیایە و گوتی: "کەسانی دیموکراسیخوازی تورکیا، پێویستە لەم ڕووەوە قسەیان هەبێت".

کۆنفرانسی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) بە ناونیشانی "دژی سیاسەتی گۆشەگیری، تێکۆشان بۆ ئاشتی و ئازادی" لە ئیستەنبوڵ کۆتایی هات.

لە دانیشتنی سێیەمدا، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، چیدەم کلچگون ئوچار ڕایگەیاند گۆشەگیری پرسی هەرە بنەڕەتییە و تەنها وەک پرسێکی یاسایی نابینرێت، ڕایگەیاند کوردەکان ڕووبەڕووی سیاسەتی نکۆڵی و ئەسیمیلاسیۆن و سڕینەوە بوونەتەوە.

ئوچار ڕایگەیاند یاسای بنەڕەتی ساڵی ١٩٢١ بۆ کوردان زۆر گرنگە، ئەو یاسایە ئۆتۆنۆمی بۆ کوردان مسۆگەر کردبوو، کەچی ئێستە باسکردنی تاوانە. بەڵام یاسای ساڵی ١٩٢٤ لەسەر نکۆڵی دامەزراوە، لە تورکیا بێجگە لە تورک نکۆڵی لە هەموو نەتەوەیەکی دی دەکرێت، گوتی: "ئایا بەڕاست پرسی کورد لە تورکیا چارەسەر دەبێت؟ تەڤگەری ئازادی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ڕاستی کورد لە خۆیدا لەسەر ئەم جوگرافیایە ئەزموون دەکرێت، ئەمەش بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا گرنگە".

ئوچار تیشکی خستەسەر گرنگی پرۆسەی دیالۆگی ساڵی ٢٠١٣ و گوتی: "بە نامەی بەڕێز ئۆجالان، بینیمان کە ئیرادەی ئاشتی سنوورەکانی کوردستانی تێپەڕاند. پرۆسەیەک، نەوەک تەنها کورد، بەڵکو هەموو گەل و باوەڕەکان لەنێو دامەزراوە دیموکراتیکەکان جێگەیان گرت. بەڕێز ئۆجالان دووپاتی دەکاتەوە چارەسەری پرسی کورد بۆ دیموکراتیکبوونی وڵات و چارەسەری قەیرانەکان گرنگە. تاکە خاوەنی ئەم پرۆسەیە بەڕێز ئۆجالانە".

پاشان ئوچار گوتی: "ئایا دەتوانین بڵێین گۆشەگیری ئیمراڵی تەنها نادادییەکە بەرامبەر گەلی کورد؟ نەخێر، هەڵبەت ئەم ڕەوشە کاریگەری لەسەر هەموو گەلانی تورکیا کردووە. بۆیە ئەگەر پرۆسەی ئاشتی بێتەدی، دەبێت لەنێوان دەوڵەت و جڤاکدا بێت، نەوەک لەنێوان دەوڵەت و ڕێکخستن".

ئوچار ئاماژەی کرد بە گرنگی ڕێپێوانی مەزنی ئازادی لە کوردستان لەنێوان ١- ١٥ شوبات کە دەبێت وەک دەرفەتێک ببینرێت، گوتی: "سەرەڕای گۆشەگیری ڕۆڵی بەڕێز ئۆجالان لە پرسی کورد بەنرخە، گەلی کوردستان سەرەڕای هەموو قڕکردن و سیاسەتی توندوتیژییەک، پێداگرە لەسەر ئاشتی".

پاشان پارێزەری ئیتاڵی، جیانی تاگنۆنی تیشکی خستەسەر تاوانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان و تاوانی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس دژی کوردان کە بێ سزا دەربازبوون، گوتی ئەمە دەریدەخات تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی نکۆڵیان لێ دەکرێت.