دوای بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕای گشتیی تورکیادا گفتوگۆ بەردەوامە. ڕای گشتیی هەڵسەنگاندن بۆ بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ و دەرنجام و پێشهاتەکانییەوە دەکەن.
پڕۆسەی دوای بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ پەکەکە و دەوڵەتی تورک، وەک دەستپێکێکی نوێی سەردەمی پێناسە دەکرێت. پەرلەمانتاری دەم پارتی و سەرۆکی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان، سینان چیفتیورەک سەبارەت بە پێشهاتەکان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
'بۆ چارەسەری ئیدی تۆپەکە لە گۆڕەپانی دەوڵەتی تورکە'
چیفتیورەک ئاماژەی بەوەدا تێکۆشانی ڕزگاری نەتەوەی گەلی کورد ئیدی چارەسەریی فەرز دەکات و بە بیری هێنایەوە پەکەکە وەک وەڵامدانەوەی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ ئاگربەستی ڕاگەیاند و گوتی: "بانگەوازەکەی ئۆجالان گرنگ دەبینین. ئۆجالان بانگەوازی لە پەکەکە کرد چەک دانێن و پاشان بەڕێوەبەری پەکەکە ئەمەی گوتی "وەک پەکەکە بەشداری ناوەڕۆکی بانگەوازەکە دەبین و لە لای خۆمانەوە پێویستی بانگەوازەکە بە دی دێنین، بەڵام بۆ سەرکەوتنی، زەمینەی یاسایی و سیاسەتی دیموکراتیک گونجاوە". ئەمە دۆخە ڕیگەی کردۆتەوە کە پرسی کورد بە شێوەیەکی دیموکراتیک و ئاشتیی چارەسەر ببێت.
هەروەها تێکۆشانی ڕزگاری نەتەوەی گەلی کورد نزیکە ٢٠٠ سالە، ئیدی چارەسەری فەرز دەکات. ئۆجالان بە بانگەوازەکەی پەردەی لەسەر ئەم بابەتەی چاوەڕوانی چارەسەری، هەڵگرت. بۆ چارەسەری تۆپێکی خستە لای دەوڵەتەوە. ئۆجالان تەنها بانگەوازی لە پەکەکە نەکرد، لە هەمانکاتدا بانگەوازی لە دەوڵەت و ڕێکەوتنی کۆماری کرد."
'دەوڵەت دەبێت ڕێگەی چارەسەری پرسی کوردستان بکاتەوە'
چیفتیورەک ئاماژەی بەوەکرد دەوڵەتی تورک پێویستە ئیدی بە خێرای هەنگاو بنێت و دووپاتی کردەوە کە دەبێت ڕێگەی چارەسەری بکرێتەوە.
چیفتیورەک ئاماژەی بەمەشدا: "ئیدی پاساوی 'تاوەکو چەک بێدەنگ نەبێت، ناتوانم هەنگاو بنێم' نەما. دەوڵەت و ڕێکەوتنی کۆماری دەبێت پێویستە دەستبەجێ ئەم پرسە ببەنە پەرلەمان، پێویستە پرسی کورد و کوردستان لە هەموو لایەکەوە گفتوگۆی لەسەر بکرێت و رێگەی چارەسەری بکرێتەوە.
پرسی کورد؛ شێوازی ئۆتۆنۆمی دەوێت، خۆبەڕێوەبەری، فیدراسیۆنی یان هەرشتێک بێت، لە جەوهەردا بابەتەکە ستاتۆیەکە گەلی کورد خۆی بەڕێوەببات."
'گەلی تورک دەبێت خۆی بۆ ئاشتیی ئامادە بکات'
چیفتیورەک هۆشیاری بە رای گشتیی تورکیادا دەبێت خۆیان بۆ ئاشتیی ئامادە بکەن و گوتی: "لە سەرەتادا دەبێت خۆیان ئامادە بکەن. ئەگەر بابەت و پڕۆسەکە بە شێوەیەکی ڕاست باسبکرێت، ڕاگەیاندنی لایەنگیری دەوڵەت و کۆماری بە شێوەیەکی ڕاست و بەرپرسیارانە ئەم بابەتە ڕاگەیەننە کۆمەڵگە، لەو باوەڕەدام گەلانی تورکیا پشتگیری پڕۆسەی چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیی بکەن."
'گەلی کورد بۆ ئاشتیی ئامادەیە'
لە کۆتایی قسەکانییدا سینان چیفتیورەک گوتی: "گەلی کورد ئەمڕۆ نیییە کە دەیەوێت پرسی کورد بە ڕێگەی ئاشتیی چارەسەر بکرێت، لە دەستپێکی ئەمەوە دەیەوێت و تێکۆشان دەکات. ئەگەر ڕێگەکانی تێکۆشانی مەدەنی، شۆڕشگێڕ و دیموکراتیک بکرێنەوە، واتا ئەگەر پرۆسەکە بە هەنگاوی یاسایی و دیموکراتیک بەرەوپێش بچێت، گەلەکەمان لەم زەمینەدا تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادیی نەتەوەیی بەهێزتر و بە ئیرادەوە بەرەو پێش دەبات. گەلەکەمان بۆ ئەنجامەکەی ئامادەیە."