هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات دەفەگە سەدات یڵماز و هەواڵسازی ئاژانسی میزۆپۆتامیا (MA) دیجلە موفتوئۆغڵو لە دادگای تاوانە قورسەکانی پێنجەمی ئامەد بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخستن" و "دروستکردنی ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی" دادگایی دەکرێن.
دیجلە موفتوئۆغڵو ماوەی ٩ مانگە لە زیندانی ژنان لە سینجان دەستبەسەرە،کە لەوێ زیندانی کراوە.
داواکاری گشتی کە دوای لێدوانەکانی شایەتحاڵ کەرەم گۆکاڵپ، بۆچوونی خۆی ئاشکرا کرد، داوای درێژەدان بە دەستگیرکردنی موفتوئۆغلوی کرد.
لەسەر داوای داواکاری گشتی دادگا بڕیاری بەردەوامی دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووس دیجلە موفتوئۆغڵوی درێژکردەوە.
دیجلە موفتوئۆغڵو لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی ئەنقەرە لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٣ لەگەڵ سەدات یڵماز هەواڵسازی ئاژانسی میزۆپۆتامیا لە ئامەد دەستبەسەر و دەستگیر کران.