داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە کراسنۆدار شەرمەزار کرا

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشووری کوردستان، لە هەرێمی کراسنۆدار لە ڕووسیا، شەرمەزار کرا. هاوکات ساڵیادی هەنگاوی مێژوویی ١٥ی ئاب(تەباخ) پێرۆز کرا.

بە بۆنەی ٤٠ـەمین ساڵیادی هەنگاوی میژوویی ١٥ی ئاب لە شاری کراسنۆدار لە هەرێمی ستاڤرۆلی ڕووسیا لە ماڵی کولتووری کورد ڕاگەیاندراوێک بڵاو کرایەوە.

حوسێن چەرکەز هاوسەرۆکی ئۆتۆنۆمی کورد لە ستاڤرۆل بەیاننامەیەکی خوێندەوە و هەنگاوی ١٥ی ئابی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەڕڤانانی ئازادیی و گەلی کرد پیرۆز کرد و گیانبەخت کراوانی شۆڕشی بەڕێزدارییەوە بەبیر هێنایەوە.

چەرکز باسی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و هاوکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی لەگەڵ داگیرکەردا کرد و داوای لە پەدەکە کرد کۆتایی بە هاوکارییەکانی لەگەڵ داگیرکەران بهێنێت.

هەروەها چەرکەز لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ڕایگەیاند کە پێویستە گەلی کورد لە کوردستان و هەموو جیهان تێکۆشانی خۆی بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرز بکاتەوە.

دوای بەیاننامە و پەیامەکان، چالاکییەکە بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'بژی ١٥ی ئاب' کۆتایی هات.