داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گارە لە زوریخی سویسرا ئیدانە کرا

دوای بانگەوازی بە پەلەی کەجەدەکەی ئەوروپا بۆ ئیدانکردنی هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گارە، کوردستانیان لە شاری زوریخی سویسرا رژانە سەر شەقامەکان و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک-یان بۆ سەر گارە ئیدانە کرد.

کۆمیتەى رۆژئاوا و گەنجانی سویسرا رژانە سەر شەقامەکان و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر گارە ئیدانە کرد و داوای پشتیوانیان لە گەل کرد.

لە چالاکییەکەدا راگەیاندراوێک خوێندرایەوە و تیایدا هاتووە، "ئێمەى گەلی کورد لە دژی هەموو جۆرە هێرشێکی دەوڵەتی تورکین بۆ سەر گەریلا و سەرباری پەتای کۆرۆناش لە گۆڕەپانەکانداین. ئێمە پشتیوانی گەریلاین و شانبەشانی ئەوان تیدەکۆشین.

ئێمە لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و دەوڵەتی ئەڵمانیای هاوکاری لە هەمەوو شوێنێکدا لە چالاکییەکانمان بەردەوام دەبین".

ژ.ت