داوادەکرێت پارێزبەندی لە ٩ پەرلەمانتاری تورکیا بسەندرێتەوە

دۆسیەکانی پەیوەست بە سەندنەوەی پارێزبەندی لە ٩ پەرلەمانتاری دەم پارتی، جەهەپە و تیپ ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کرا.

بۆ سەندنەوەی مافی پارێزبەندی لە ٩ پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) و پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) نوسراو ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا.

دۆسیەکە کە لە دژی ٤ پەرلەمانتاری دەم پارتی، ٤ پەرلەمانتاری جەهەپە و پەرلەمانتارێکی تیپ کراوەتەوە، لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە رەوانەی کۆمسیۆنی هاوبەشی لیژنەکانی داد و دەستوری بنچینەیی کراوە.

ئەو پەرلەمانتارانەی داواکراوە پارێزبەندییان لێبسەندرێتەوە ئەمانەن: پەرلەمانتاری بازنەی مێردینی دەم پارتی ساڵیحە ئایدەنیز، پەرلەمانتاری بازنەی ئیزمیری دەم پارتی بورجوگوڵ چوبوک، پەرلەمانتاری بازنەی ئاگری دەم پارتی سڕی ساکیک، پەرلەمانتاری بازنەی ئیستەنبوڵی دەم پارتی کەزیبان کونوکجو، پەرلەمانتاری بازنەی ئیستەنبوڵی تیپ ساڵیحە سەرا کادگیل، پەرلەمانتاری رحای جەهەپە مەحمود تانال، پەرلەمانتاری بازنەی ئیزمیری جەهەپە گۆکچە گۆکچەن، پەرلەمانتاری ئەدەنەی جەهەپە ئایهان باروت و پەرلەمانتاری دیلۆکی جەهەپە مەلیح مەریچ".

هـ . ب