داواکاری گشتی تورک داوای بڕینەوەی سزای بۆ ئەمینە شەنیاشار دەکات
داواکاری گشتی تورک بەهۆی ئەوەی گوایە "سووکایەتی بە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی ئاکەپە" کردووە داوای سزادانی بۆ ئەمینە شەنیاشار کردووە.
داواکاری گشتی تورک بەهۆی ئەوەی گوایە "سووکایەتی بە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی ئاکەپە" کردووە داوای سزادانی بۆ ئەمینە شەنیاشار کردووە.
ڕۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨، هاوسەر و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشار لە شارۆچکەی پرسوسی شاری ڕحا لەلایەن کەسوکار و پاسەوانەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە کوژران. بە بیانووی "سووکایەتیکردن بە یەڵدز"، داوای یاسایی لەسەر شەنیاشار تۆمارکرا لەو کاتە بەدواوە سێ جار دادگایی کراوە.
لە دانیشتنی ٣ ـەمیندا داواکاری گشتی دوای خوێندنەوەی نووسراوەکان، بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن"، داوای کردووە ئەمینە شەنیاشار سزای ٣ مانگ تا ٢ ساڵ زیندانی یان غەرامەکردنی بەسەردا بسەپێنرێت.
جێگای ئاماژەیە هەر بەهەمان هۆکار، لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە کە نۆبەی دادپەروەری دەستیپێکردووە، ٣١ جار لێپرسینەوە لە دژی ئەمینە شەنیاشار کراوە کە لەوانە ١٠ لێپرسینەوەیان کراونەتە دۆسیە.