نووسەر عەبدولمەناف عوسمان (٥٨ ساڵ) کە لە زیندانی ئەکیسار تیپی T لە مانیسا ڕاگیرابوو، لە ٣ی ئەیلول دوای ٣٠ ساڵ و ٦ مانگ ئازاد کرا. بەڵام دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی عوسمان دیپۆرتی سوریا بکاتەوە، بردوویە ناوەندی دیپۆرت کردنەوەی وڵاتەکەی لە ئەدیرنە. لەو ڕۆژەوە عوسمان لە ئەدیرنە دەستبەسەر کراوە. پارێزەرانی عوسمان تانەیان لە دادگای یەکەمی مانیسا داوە بۆ ڕاگرتنی بڕیاری دیپۆرتکردنەوە. دادگا داواکارییەکەی ڕەوانەی دادگای تاوانەکانی دووەمی سزای لیخۆشبوونی ئەدیرنە کرد. بڕیارەکە لە دەسەڵاتی دادوەری بە پاساوی ئەوەی هیچ بڕیارێکی بەرگری لە بارەی عوسمان نییە، بڕیاری دیپۆرتکردنەوەکەی بە پێی یاساکان دراوە و بەپێی "یاسای گونجاو"، تانەکە ڕەتکردەوە.