داوی ٣٠ ساڵ ئازادبوو: دەبێت بەرخۆدان گەشتر بکەین
محمەد یەڵدەم داوی ٣٠ ساڵ ئازاد بوو، دیاریکرد کە ئازادی بە تێکۆشان پێکدێت و وتی "دەبێت لە ناوەوە و دەرەوە بەرخۆدان گەشتربکەین".
محمەد یەڵدەم داوی ٣٠ ساڵ ئازاد بوو، دیاریکرد کە ئازادی بە تێکۆشان پێکدێت و وتی "دەبێت لە ناوەوە و دەرەوە بەرخۆدان گەشتربکەین".
زیندانیەک بەناوی محمەد یەڵدەم تەمەن (٦٥) ساڵ، دوای ٣٠ ساڵ لە زیندان ئازادبوو. یەڵدەم لەساڵی ١٩٩٣ لە ئەدەنە دەستبەسەرکرا، لەلاین دادگای ئاسایشی دەوڵەت بە پاساوی "تێکدانی یەکێتی وڵات" سزای هەتاهەتایی بۆ بڕایەوە.
'هەتا گۆشەگیری دەشکێت دەبێت تێکۆشان بەردەوام بێت'
یەڵدەم لە بەردەم زیندان قسەیکرد و باسی لەوەکرد لەبەرئەوەی هاوڕێکانی جێهێشتوە هەست بە غەمگینی دەکات و وتی: "دۆزی ئێمە دۆزی ئازادییە، ئازادیش ئاسان نیە. ئازادی بە تێکۆشان پێکدێت". یەڵدەم سەرەنجی خستە سەر مانگرتوان لە خواردن وتی: "تا داخوازیمان بەدەست دێت تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت. دەبێت لە ناوەوە و دەرەوە تێکۆشانی مەزن بکەین".
یەڵدەم باسی لەوەکرد لە زیندان نەخۆشی قورسی گرتوەو و وەها بەردەوام بوو: "وێڕای نەخۆشکەوتنم لەدەرەوەش لە تێکۆشان بەردەوام دەبم. بۆ دۆزی ئازادی ٣٠ خراومەتە زیندان. هەتا دوا هەناسە لە تێکۆشان بەردەوام دەبم".