دایە ئاجار: کچەکەم لە سەرە مەرگدایە بە خێرایی ئازادی بکەن!

تەنزیلە ئاجار زیندانیی نەخۆش لە زیندانی باقرکۆی تووشی نەخۆشیی ڤایرۆسی جگەر و سیل بووە. دایە رەسمییەی دایکی تەنزیلە رایگەیاند، کچەکەى لەسەرە مەرگدایە و داوایکرد بەخێرایی ئازادی بکەن.

تەنزیلە ئاجاری تەمەن ٢٣ ساڵ لە ساڵی ٢٠١٧دا لە ئیستەنبول دەستگیرکرا و لە زیندانی ژنانی باقرکۆی زیندانیانکرد.

ئاجار لە لیستی زیندانییە نەخۆشەکانی کۆمەڵەى مافی مرۆڤ (ئیهەدە)دایە و نەخۆشخانەش لە دوای پشکنین رایگەیاندووە، تووشی نەخۆشی ڤایرۆسی جگەر لە جۆری بی (هیپاتیتی B) بووە.

دوای ئەوەى لە قورگەوە خوێنی هەڵهێناوەتەوە رەوانەى نەخۆشخانە کراوە و لە ئەنجامی پشکینینە پزیشکییەکاندا دەرکەوتووە، کە تووشی نەخۆشی سیل-یش بووە.

زیندانیی نەخۆش تەنزیلە ئاجار لە رێگەى تەلەفونەوە بە دایکی وتوە، تووشی نەخۆشیی سیل بووە.

دایە ئاجار رایگەیاند، دوای ئەوەى کچەکەى لە نەخۆشخانە براوەتەوە بۆ زیندان خستوویانەتە ژووری تاکە کەسی و وتیشی، "کچەکەم ژیانی لە مەترسیدایە و لە سەرە مەرگدایە".

دایە ئاجار ئەوەشی و، "داوا لە بەرپرسان دەکەم، کچەکەم لە سەرە مەرگدایە. هەموو کەسە خاوەن ویژدانەکان دەبێت بۆ کچەکەم تێبکۆشن. دەبێت ئیدی بەرپرسان هاواری دایکەکان ببیستن".

ژ.ت