دایکان لە ئیشکگریی دادپەروەری : ئاکشەنەر دوژمنی کوردانە
ئەو دایکانەی بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی مانگرتوو لە تورکیا، کە دەستیان بە ئیشکگریی دادپەروەریی کردووە، دەڵێن مەراڵ ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی IYI دوژمنی کوردانە.
ئەو دایکانەی بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی مانگرتوو لە تورکیا، کە دەستیان بە ئیشکگریی دادپەروەریی کردووە، دەڵێن مەراڵ ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی IYI دوژمنی کوردانە.
ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر قسەکانی سەرۆکی پارتی IYI مەراڵ ئاکشەنەر لە١٨ی کانوونی دووەم لە بەرنامەیەکدا لە سیواس وتی " لە ڕابردوودا شاهێدی کوشتنی سیاسی بووین، بەڵام ئێستا زیادی کردووە"
عافیفەکارتاڵ، یەکێک لەو دایکانەی کە بەشدارە لەئیشکگریی دادپەروەری بۆ پشتیوانیکردنی لە ڕۆڵە زیندانیکراوەکان و داوای کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن، سەرنجی خستە سەر بەڕێوەبەرایەتی دەوڵەتی ساڵانی نەوەدەکان و وتی: "ئێمە بکوژەکانمان دەناسین و ئەو ڕۆژانەمان لەبیری نەکردووە وەک ئەوەی دوێنێ ڕوویدابێت، ئێمە کوژراوەکانمان لەبیر نەکردووە.
هەروەها وتی، دۆستی مروڤ کوژ کورد نین، ئەو کوردانەی کە ئەمڕۆ دەچن و بەشداریی ناو حیزبەکەیان دەبن شەرمەزار بن من مەراڵ ئاکشەنەر و هەموو ئەوانە شەرمەزار دەکەم کە لەگەڵیدان. دان بەوەدا دەنێن کە ئەو کۆمەڵکوژییەی کە ئەنجامی داوە کوردەکانی بە ئەشکەنجەیەکی دڕندانە کوشتووە، نەک ئەوانەی فڕێدراون و کۆنکرێت کراوە بەسەریاندا، ئێمە لەبیرمان نەکردوون گەنج و منداڵەکانمان دەستگیر دەکرێن بەهۆی دروشمێکەوە مروڤی وەک مەراڵ ئاکشەنەر شانازی بە کۆمەڵکوژییەکەیانەوە دەکەن. ئێمە کڕنۆش بۆ کوشتن و دوژمنایەتییان ناهێنین."
ئێمە بە یارییەکانیان هەڵنەخەڵەتاوین.
لاهیا ئاڤشمات وتی: "دوژمنەکانی باوباپیرانمان دۆستی منداڵەکانمان نین و ئاماژەی بەوە کرد کە مەراڵ ئاکشەنەر دوژمنی کوردە. ئەوانەی لە تەنیشتیانن دەبێت شەرمەزار بن. تەنانەت ئەگەر هەموو کوردەکان بە جینۆسایددا تێبپەڕن، ئەوان هەر دەڕۆن. له کاتی هەڵبژاردندا هەموویان دەدۆڕێن وتی لە کاتی هەڵبژاردندا دەڵێن برا کورده کانم و کاتێک هه ڵبژاردنه کان کۆتایی هات دەڵێن کورد بوونی نییە. کورد دەبێت دوژمنه کانی باش بزانێت و بناسێت. ئێمە لێرە وریا بووین. ئێمە لێرەین و هەوڵ دەدەین دەنگ بە زیندانەکان بدەین، ئەمە تاکە ئارمانجی گەلی کوردە، نامانەوێت ئەم خاکە بە خوێنی کورد ئاو بدرێت، گەلی کورد ئەو گەلە نین فێڵیان لێ بکەن، تاکە خواست و بەرنامەی ئێمە کۆتایی هێنان بە گۆشەگیرییە".