دایکی ئاشتی ڤەسیلە چەری گیانی لەدەستدا

دایکی ئاشتی ڤەسیلە چەری کە چەندین ساڵ بۆ ئاشتی و ئازادی تێکۆشا، گیانی لەدەستدا.

دایکی ئاشتی ڤەسیلە چەری لە ناوچەی ئارتوکلوی مێردین دەژیا و ٢ مناڵی لەنێو ڕیزەکانی گەریلا شەهیدبوون، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ماڵەکەی گیانی لەدەستدا.

تەرمی دایکی ئاشتی ڤەسیلە چەری لە گۆڕستانی گەڕەکی ئۆفیس لەلایەن خزم و خۆشەویستانییەوە بەخاکسپێردرا و لە گوندی موسکی پرسەی بۆ دانرا.

کوڕی ڤەسیلە چەری، نیهاد چەری (عەلی باتال) لە ساڵی ١٩٨٨ لە مێردین، فەرحان چەری (عەلی باتال) لە ساڵی ١٩٩٨ لە تۆکات لە شەڕی دژ بە سوپای داگیرکەری تورک شەهیدبوون.

ڤەسیلە چەری چەندین ساڵ لەنێو مەجلیسی ژنانی دایکانی ئاشتی بۆ ئاشتی و ئازادی تێکۆشا.