"دەبینە دەنگی هاواری زیندانیان"

بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە مارسیلیا بۆ زیندانیانی نەخۆش، کە لە زیندانەکانی تورکیا راگیراون و ئازاد ناکرێن، چالاکییان ئەنجامدا.

ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر دۆخی زیندانیانی نەخۆش لە زیندانەکانی تورکیادا، کە لە ژێر ئەشکەنجەدان، چالاکییان ئەنجام دا. لە چالاکییەکەدا وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە.

گەنجان لە چالاکییەکەدا یادی ئەو زیندانیانەیان کردەوە، کە لە زیندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە و رایانگەیاند، هەرگیز شەهیدەکانی زیندانەکان لە یاد ناکەین.

لە چالاکییەکەدا راگەیاندراو خوێندرایه. راگەیاندراوەکە لەلایەن چەکدار بۆتان ئەندامی تەجەشە خوێندرایەوە و بۆتان رایگەیاند، زیندانیان، کە جگە لە جەستەیان هیچ چەکێکیان نییە، لە سەر رێگەی مەزڵوم و کەمالەکان بە بڕیار و پێداگرییەوە درێژە بە بەرخودان دەدەن.

"ئێمە دەبینە دەنگی زیندانیان"

بۆتان، ئاماژەی بەوە کرد، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هیچ شێوەیەک لە هێرشە دڕندانەکانی ئەنجامی بە دەستنەهێنا و وتی: "کاتێک دەوڵەتی تورکی دڕندە لە ئۆپەراسیۆنە بەرفراوانەکانی دژ بە ڕۆژئاوا، باشور و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجامی بەدەستنەهێنا، هێرشی کردە سەر زیندانیان. ئەو هەڤاڵانەی، کە بە شێوەیەکی جەستەیی دەستگیرکراون بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەشکەنجە دەدرێن. دەبێت ئێمە ببینە دەنگی هەڤاڵانمان، کە بە ڕۆحی ئاپۆیی بەرەنگاری هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەک دەبنەوە. لە ئێستاوە کاتی ئەوە هاتووە، کە ئێمە بەرخودانەکەیان لە ئامێز بگرین و دەنگمان بەرزبکەینەوە تاوەکو لە زیندانەکانەوە هەواڵی شەهیدبوونمان پێ نەگات".

چالاکییەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "دەبینە دەنگی زیندانیان" کۆتایی پێهات.

ژ.ت