ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان لە ئەنقەرە لە بارەگای خۆیەوە سەبارەت بە گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان و مانگرتن لە خواردنی زیندانیان کە داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان دەکەن، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا.
ئەندامان و بەڕێوەبەرانی دەم پارتی شارەکە، ئەندامان و بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (IHD) و کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (OHD) لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوون. لە کۆبوونەوەکەدا پەردە لەسەر نووسراوی"گۆشەگیری تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی، مانگرتن لە خواردن دژی گۆشەگیری لە ٥٣هەمین ڕۆژیدایە"لادرا.
فاتین کانات، هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەنقەرە لە کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد و وتی: "قەدەغەکردنی کۆبوونەوە، کتێب و نامە، دیدار لەگەڵ پارێزەران، ئەشکەنجەدان و گوشاری جەستەیی، زەوتکردنی مافی مرۆڤ بۆ دەستڕاگەیشتن بە چاودێری تەندروستی، ڕێگریکردن لە میدیای ئۆپۆزسیۆن و ڕێگریکردن لە پرۆسەکانی چارەسەری خراپترین کردوەکانی زیندانانێکە سزایان بەسەردا سەپێنراوە و زیندانییە نەخۆشەکان کە لە لێواری مردندان وبەپێی یاسا ئازاد ناکرێن. سیاسەتی گۆشەگیری لە سەرجەم ئەو زیندانانەی زیندانییە سیاسییەکان تێدان بەڕێوە دەبە، بە پلەی یەکەم لە زیندانی ئیمرالی کە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان تێیدا ڕاگیراوە.
'شەڕ کاریگەری لەسەر هەموو کۆمەڵگا و ئابووری دەبێت'
کەنات، ئاماژەی بەوەدا کە سەرەڕای بارودۆخی ئەشکەنجەی قورس لە ١٠٤ زینداندا بەرخۆدانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت و درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: "بەڕێز ئۆجالان گرنگترین ڕۆڵی دەبێت لە کردنەوەی پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی. بۆیە گرنگترین داواکاری مانگرتن لە خواردنی زیندانیان کۆتاییهێنانە بە گۆشەگیریی ڕەها و ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالانە. عەبدوڵا ئۆجەلان، عۆمەر خەیری کۆنار، وەیسی ئاکتاش و حامیلی یڵدرم کە لە ئیمرالیە دەستبەسەرن، زیاتر لە هەزار ڕۆژە ڕێگەیان پێنەدراوە لەگەڵ پارێزەرەکانیان دانیشتن بکەن.
لە درێژەی قسەکانیدا کەنات باسی لەوەشکرد، بەردەوامی شەڕ کاریگەری لەسەر گەلانی تورکیا و ئابووری هەیە و وتی، پێداگری لەسەر سیاسەتی شەڕ، جگە لەوەی گیرفانی هەندێک کەس پڕدەکات و بازرگانی پێوەدەکات، دەبێتە هۆی هەژاری و تێکچوونی دۆخی دەروون کۆمەڵایەتی و ڕەگەزپەرستی و ڕق هەڵگرتن.
هەروەها بە دڵتەنگییەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەیری کوشتنی سەربازەکان دەکەین. با ئاگرەکە نەچێتە ناو ماڵی تورک و کورد و هەرکەسێکەوە کە لەسەر ئەم خاکە دەژی و ئێمەش دەمانەوێت ئەم شەڕە کۆتایی پێ بهێندرێت. با هەواڵی مردنی مانگرتووەکان لە خواردندا بڵاونەبێتەوە، داوا لە حکومەت و سەرجەم گروپە سیاسییەکان دەکەین ڕێوشوێنی پێویستی ئاشتیانە بگرنەبەر. هەڵسەنگاندن و بۆ چارەسەریەکی ئاشتیانە و دیموکراسیانەی کێشەی کورد، دەست پێ بکەن.
هەروەها هاوسەرۆکی لقی ئەنکەرەی ئیحد عۆمەر فاروق یازماچی ڕایگەیاند کە دورگەی ئیمرالی شوێنێکە کە بەبێ یاسا دروست کراوە و ڕایگەیاند کە گۆشەگیری نەک هەر یاسایی نییە بەڵکوو سیاسی و کۆمەڵایەتیشە. لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "لە دژی گۆشەگیری راوستان پێویستی بە یاسا هەیە، بەڕێز ئۆجالان پێویستی بە پاراستنی هیچ کام لە ئێمە نییە، بەڵام بۆ داهاتوویەکی ئازاد، بۆ ئەوەی منداڵەکانمان بە ئارامی بژین، پێویستە ئاماژە بە دۆخی بەڕێز ئۆجالان بکەن".