دەم پارتی: دەبێت دەستبەجێ بۆردومانەکان رابگیرێن

دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی دەم پارتی رایگەیاند، کە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە دژی مەدەنییەکان پێسێلکردنی بنەما یاساییە نێونەتەوەییەکانە و داوای کرد دەستبەجێ کۆتایی بە بۆردومانی ناوچە مەدەنی نشینەکان بهێندرێت.

دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی دەم پارتی سەبارەت بە هێرشە قڕکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هێرشە ئاسمانییەکان کە دویا هێرشەکەی سەر توساش لە کاهرەمان کازانی ئەنقەرە دەستیان پێکردووە، تەنیا توندوتیژییەکانی ناوچەکە قووڵتر دەکەنەوە. بۆردومانی چەندین ناوچەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بەتایبەتیش لە کۆبانێ، ژیانی گەلی مەدەنی خستووتە مەترسییەوە. کاریگەری وێرانکەر و رووخێنەری شەڕ لەسەر هەموو لایەنەکان لە هەڕێمەکە دەبێتە مایەی کارەساتی گەورە. ئۆپراسیۆنی سەربازی لە دژی مەدەنییەکان پێشێلکردنی یاسا و بنەما نێونەتەوەییەکانە. بەردەوامیدان بە شەڕ تەنیا دەبێتە مایەی زیاتر بوونی زیانە گیانیەکان و قووڵتربوونەوەی برینەکان. داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین کە رێگەی چارەسەری ئاشتیانە و دیالۆگ بگرنەبەر".