دەم پارتی: هەڕەشە لە ئەحمەد گون دەکرا

دەم پارتی دەربارەی کوشتنی ئەحمەد گون، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند هیچ هێرشێک لە شەرناخ ڕێکەوت نییە.

پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (دەم پارتی) دەربارەی ئەندامی پارتەکەیان لە سێگرکی، ئەحمەد گون کە لە ناوچەی قلەبان درایە بەر دەستڕێژی گولە و گیانی لەدەستدا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە ڕووداوەکە کراوە، دووپاتی دەکەنەوە هیچ هێرشێک لە شەرناخ بە ڕێکەوت نییە، دەڵێت: " لە شەرناخ ئەو ناکۆکییانەی ساڵانێکە لەلایەن هەندێک گروپی سەر بە سیستەمەوە بەڕێوەدەبرێن، قوربانی زۆریان لێ دەکەوێتەوە. لەدەستدانی ژیان ڕووداوێکی ئاسایی نییە. دەزانین ماوەیەکە هەڕەشە لە بنەماڵەی گون دەکرێت، ئەو کەسانەی بناغەیان بۆ ئەمە داناوە بەرپرسیارن لە سەلامەتی بنەماڵەکە. پێویستە دەستبەجێ تاوانباران بدۆزرێنەوە و دادگایی بکرێن. پێویستە کۆتایی بەم سیاسەتە تاریکە بێت. لەگەڵ ئازارە زۆرەکانی لەدەستدانی ئەحمەد گون، هیوای سەرەخۆشی و سەبووری بۆ بنەماڵە و خۆشەویستانی دەخوازین. هەروەها هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ عەبدولڕەحیم گون دەخوازین".