دەستگیرکردنی گوزەلی هەدەپەیی شەرمەزارکرا

ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپەی مێرسین ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە دەستگیرکردنی سەمرا گوزەلی هەدەپەیی و رایگەیاند، ژنان هێرشەکانی حکومەت پوچەڵ دەکەنەوە.

ئەنجوومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی مێرسین سەبارەت بە دەستگیرکردن و بەئامانجکردنی پەرلەمانتار سەمرا گوزەل لە بەردەم بینای پارتەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەنراوەکەدا پانکارتی "سەمرا گوزەل خۆشەویستی ئێمەیە" بەرزکرایەوە. جەماوەرەکە بەبێ وەستان دروشمەکانی "سەمرا گوزەل ئیرادەی ئێمەیە" و "ژن ژیان ئازادی"یان وتەوە. حەمدییە کریجی، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپەی مێرسین، بەناوی جەماوەرەکەوە بەیاننامەیەکی خوێندەوە.

"هێرشکردن بۆ سەر ئیرادەی ژنان"

کریجی بەبیری هێنایەوە کە ماوەیەکە حکومەت هەڵمەتێکی لینچکردنی لە دژی گوزەل دەستپێکردووە و بەهۆی وێنەیەکی پەرلەمانییەوە کردوویەتییە ئامانج و وتی: جوڵەیەک هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی مافی پارێزبەندی و فەزیلەتەکانی پەیوەست بەوەوە.

دەسەڵاتداران بە زیندووکردنەوەی شەڕ دەیانەوێت لە پلانی وێرانکاریدا ئەنجام بەدەست بهێنن، کە دژی حیزبەکەمان و ئەنجومەنی ژنان دەستیان پێکردووە. ئەم هێرشە بۆ سەر هەڤاڵمان سەمرا هەروەها پێداگرییە لەسەر چارەسەرنەکردنی کێشەی کورد. پشتگوێ خستنی ئازاری هاوبەشی گەلی کورد و ژنانی کوردە. دەستگیرکردنی پەرلەمانتارەکەمان سەمرا گوزەل بە شێوەیەکی نایاسایی هێرشێکە دژی ئیرادەی ژنان و خەڵکی ئامەد.

مەبەست لەم هێرشانە سەرکوتکردنی خەباتی شەرەفمەندانەی هێزەکانی دیموکراسییە و ژنان ئەم هێرشانە لەناودەبەن”.

چالاکیەکە دوای چالاکی دانیشتن کۆتایی هات.

ف.ق