دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ٤ شار چالاکیان ئەنجامدا
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، یەکینەکانیان لە ٤ شار چالاکیان ئەنجامداوە.
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، یەکینەکانیان لە ٤ شار چالاکیان ئەنجامداوە.
دەستپیشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە راگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد کە یەکینەکانیان لە ئەستەنبوڵ، ئیزمیر، بورسا و ئەسکیشەهیر چالاکیان ئەنجامداوە و ناوەندێکی گەنجانی ئاکەپە، کارگەیەکی پلاستیک، کارگەیەکی پاککردن و ئۆتۆبوسێکیان سووتاندووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، ٢١ی تشرینی یەکەم لە کوچوکچەکمەجەی ئەستەنبوڵ ناوەندێکی گەنجانی سەر بە شارەوانی، لە ناوچەی نیلوفەری بورسا، کارگەیەکی پلاستیکی سەر بە ئاکەپە و لە باخچەلیئەڤلەری ئەستەنبوڵیش ئۆتۆبوسێک سووتێنراون.
دەستپێشخەریەکە باسی لەوە کرد کە یەکینەکانیان ٢٠ی تشرینی یەکەمیش لە ناوچەی کارشییاکای ئیزمیر، ئۆتۆمبێڵێکی نەژادپەرستە تورکەکان، ١٨ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی پیشەسازی ئەسکیشەهیر، کارگەیەکی نەکادپەرستەکانی ئاکەپەیان سووتاندووە.
ف.ق