دەستپێشخەری ژنانی تیشکی رۆژ چالاکی ئەنجامدا

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی رۆژ، بە چالاکیەکانیان ١٥ی شوباتیان شەرمەزار کرد.

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی رۆژ بە چالاکیەکانی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری کوردی شەرمەزار کرد و پشتگیری خۆی بۆ بەرخۆدانی گارە پیشاندا.

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی رۆژ رایگەیاند، یەکینەکانی بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات و لەدژی هێرشی داگیرکەری بۆ سەر گارە، ٨،٩،١٠.١١،١٢ی شوبات چالاکی ئەنجامداوە.

دەستپێشخەریەکە باسی ئەوەی کرد، یەکینەکانی ٩ی شوبات لە مەریچی ئەدرنە و لە ماکلارێی تەکرداغ ٩ی ئۆتۆمبێڵی نەژادپەرستەکانی تورکی سەر بە ئاکەپە و مەهەپەی سووتاند.

لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەدا، باسی ئەوەشکرا، ٨ی شوبات لە دیلۆڤای کۆجائەلی ٧ ئۆتۆمبێڵ، لە عومرانیەی ئەستەنبوڵ، کارگەیەکی کەلوپەلی سپی و چنارجیکی یالۆڤا، ٤ پێشانگای نەژادپەرستەکانی تورک سووتێنراون.

دەستپێشخەری ژنانی تیشکی رۆژ رایگەیاند، ١٠ی شوبات لە شیشلی ئەستەنبوڵ کۆگایەک و لە هەندەکی ساکاریاش بارهەڵگرێکی نەژادپەرستەکانی ئاکەپە سووتێنراون.

دەستپێشخەریەکە ئاماژەی بەوەداوە، ١١ی شوبات لە گەبزەی کۆجائەلی، کارگەیەک سووتێنراوە و لە بەیلیدوزوی ئەستەنبوڵیش لەدژی ئۆتۆمبێڵی پۆلیس بە مۆڵۆتۆف چالاکی ئەنجامدراوە و لە ئەنجامی چالاکیەکەدا پۆلیسێک و نەژادپەرستێک بریندار بوون.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا، دەستپێشخەری ژنانی تیشکی رۆژ باسی ئەوەی کرد کە ١٢ی شوبات لە حەمیدکۆی ئەستەنبوڵ، ٥ ئۆتۆمبێڵی نەژادپەرستەکان و فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە سووتێنراون.

ف.ق