دۆسییەی کۆبانێ: بەو دۆسییە لە کونیا و ئیزمیر کورد کوژران

پارێزەر زەینەب سەدەف ئۆزدۆغان لە دانیشتنی دۆسیەی کۆبانیدا وتی: "لەگەڵ دەستپێکردنی ئەم دۆسیەیە لە کۆنیا و ئیزمیر ٢ جار بە مەبەستی کوشتن هێڕشکرایە سەر گەلی کورد".

دانیشتنی دۆسیەی کۆبانێ کە تێیدا ١٨ زیندانی و ١٠٨ کەسی تر دادگایی دەکرێن، ٢٢ـەمین دادگای تاوانە قورسەکانی ئەنقەرە بەڕێوەچوو.

بەشێک لەو سیاسەتمەدارانەی کە لە زیندانی ژنانی سینجان دەستبەسەرکراون لە هۆڵی دادگادا ئامادەبوون، بەهۆی هەندێک هۆکار هەندێک سیاسەتمەداریش بەشداری دانیشتنەکەی دادگا نەبوون. پارێزەرانی کۆمیسیۆنی یاسایی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ) و کۆمەڵەی پارێزەران بۆ ئازادی (ئۆهادە) و بنەماڵەی زیندانیان و بینەرانیش بەشدارییان لە دانیشتنەکەدا کرد.

پارێزەر و سیاسەتمەداری زیندانیکراوی کورد پەرڤین ئۆدونجو، زەینەب سەدەف ئۆزدۆغان لە دانیشتنەکەدا ٣ـەمین دامەزراوەی دادگای بالای سزای تاوانە قورسەکان و دادگای دەستووری بناغەییان بە تاوانی پەیوەست بوون بە تیرۆرەوە تاوانبار کرد. لایەنە ناکۆکەکان خۆیان دەڵێن ئەمە ململانێیەکی سیاسییە.

پارێزەر مەتین کایا سەرنجی خستە سەر نایاسایی بوونی دۆسیەکە.

دانیشتنەکە سبەی کاتژمێر ١٠:٠٠ بە پاراستنی سیاسەتمەدارانی زیندانیکراو بەردەوام دەبێت.