دەتوانرێت ئەو سەرچاوانەی کە بۆ شەڕ تەرخان کرابوو، بۆ چارەسەرکردنی هەژاری بەکاربهێنرێت

سەرۆکی گشتیی دەڤ یاپ-ئێش ئۆزگور کارابولوت ئاماژەی بەوەدا ئەو سەرچاوانەی بۆ بەرهەمهێنانی چەک و F-35 بەکاردەهێنرێت، دەتوانرێت بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی کۆمەڵگە بەکاربهێنرێت.

لە کاتێکدا تورکیا لەسەر کاریگەری بانگەوازی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ قسە دەکات، پەکەکە بە پێی بانگەوازەکە مامەڵە دەکات و لە نێوان ٥-٧ی ئایاردا کۆنگرەی بەست، لە کۆنگرەی ١٢هەمیندا بڕیاری کۆتایهێنانی بە تێکۆشانی چەکداری و ئەوکارانەی بە ناوی پەکەکەوە دەکرێن دا. 

سەرۆکی گشتیی سەندیکای کرێکارانی  ڕێگاوبان و بیناسازیی شۆڕشگێڕ (دەڤ یاپ-ئیش) ئۆزگور کارابولوت ڕاگەیاندراوەکەی پەکەکەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) هەڵسەنگاند. 

'بڕیاری کۆتایهێنان بەوکارانەی بەناویەوە دەکرێن هەنگاوێکە بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا' 

ئۆزگور کارابولوت بڕیارەکانی پەکەکەی وەک هەنگاوێكی گرنگ بۆ تێکۆشانی دیموکراتیک پێناسە کرد و گوتی: "ئەم بڕیارانە وەک بەردەوامی پڕۆسەکە هەڵدەسەنگێنین کە بە بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی بەڕێز ئۆجالان دەستیپێکرد و هیوا دەبخشێتە کۆمەڵگە. بڕیاری کۆتاهێنان بەو کارانەی کە بە ناوی پەکەکەوە دەکرێت وەک دەڵێت، لە دژی سیاسەتەکانی نکۆڵیکردن و لە ناوبردن ڕاپەڕیبوو، ئەگەر سەرڕاستکردنەوە و گۆڕانکاری سیاسی و یاسایی ئەنجام بدرێت، بۆ تەواوی کۆمەڵگە دەبێتە پێشکەوتنێکی بێهاوتا. ئەگەر پڕۆسەی شەڕ کە زیاتر لە ٤٠ ساڵە بەردەوامە کۆتایی پێبێت و دەوڵەت دەستبەرداری سیاسەتەکانی ئەمنیەتپەرەستی بێت، ئەوا هەنگاوێک بەرەو سیستەمێکی دیموکراتیک دەنێرێت. 

پێداگری لەسەر چارەسەرنەکردنی زیانی میلیاران دۆلاری بە  وڵات گەیاند، هەروەها زیانی بە میلیۆنان مرۆڤ گەیاندووە کە لە زێد خۆیان ئاوارەبوون. تێچووی ئەمەش لە ئەستۆی کرێکار، ڕەنجدەر، ژنان، هەژارن و تەواوی کۆمەڵگەدا بووە. 

ئەگەر بۆ چارەسەری پرسە بنەڕەتییەکانی وڵات پڕۆسەیەک بەڕێوە بچێت و هەنگاو بۆ ئەم مەبەستە دەنرێت، ئەمەش ئەنجامی زۆر ئەرێنی بۆ ئێمەی کرێکاران و ڕەنجدەران دەهێنێت. 

'ئابووری شەڕ ناچارەسەری لەگەڵ خۆی دێنێت' 

خواستی دیموکراسی کۆمەڵگە، ئازادی ڕێکخستن و چالاکییەکانی کرێکاران ڕێگری لێ دەکرا؛ بە هەڵوەشاندنەوەی یاسا و ڕێساکان بە پاساوی 'سیاسەتی ئەمنی' ڕێگری لە تێکۆشان بۆ مافەکان دەکرا. 

ژمارەی ئەو هەژارانەی کە بە هۆی شەڕەوە ناتوانن پێویستیەکانی خۆیان دابین بکەن، زیاد بوو. ژمارەی بێکاران ١٠ میلیۆن کەسی تێپەڕاند. سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی چەک و کڕینی F-35 کۆتایی هات. ئەم سەرچاوانەی ئیدی دەبێت بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی کۆمەڵگە بە کاربهێنرێت."