دەوڵەتی تورک بەیزا بولداگ خوێندکاری زانکۆی تەلارسازیی سینانی زیندانیکرد

بە پاساوی ئەوەی "گەلی بۆ دوژمنایەتی و نفرەت هانداوە" بەیزا بولداگ خوێندکاری زانکۆی تەلارسازیی سینان دەستگیرکرا، دوای ئەوەى بولداگ رەوانەى دادگا کرا، لە دادگای دەوڵەتی تورک دا سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.

پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ناوچەى بوجای ئیزمیر هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بەیزا بولداگ خوێندکاری زانکۆی تەلارسازیی سینان و ئەندامی لقی رێکخراوی ئیستەنبولی گەنجانی سۆسیالیست و شۆڕشگێڕ (سەدەگە - SDG) و دەستگیریانکرد.

دوای ئەوەى بولداگ رەوانەى دادگای چاخلایانی ئیستەنبول کرا، بە پاساوی  ئەوەى "گەلی بۆ دوژمنایەتی و دووبەرەکێ و نفرت هانداوە" بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.

گەنجانی سۆسیالیست و شۆڕشگێڕ لەوبارەیەوە بڵاویانکردەوە، بولداگ لە دژی قەیومە داسەپێنراوەکەی سەر زانکۆی بۆغازچی لە ئیستەنبول، گروپێکی واتسئاپی دروستکردبوو و بەو هۆیەوە دەستگیرکراوە.

لە چوارچێوەی ناڕەزایەتیی خوێندکاران لە دژی قەیومەکەى ئاکەپە بەسەر زانکۆکەیاندا، تاوەکو ئێستا لەلایەن دادگانی حکومەتەکەى ئاکەپەوە سزای زیندانیکردن بەسەر ٨ خوێندکاردا سەپێنراوە.

ژ.ت